خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيۡلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيۡلِۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمًّىۗ أَلَا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ
[ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانی دروست كردووه به حه‌ق، بێهوده‌و بێ حیكمه‌ت دروستی نه‌كردووه [ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ] شه‌و به دوای ڕۆژدا ئه‌هێنێت و به تاریكی شه‌و ڕۆژ دائه‌پۆشێ، وه به ڕووناكی ڕۆژ شه‌و دائه‌پۆشێت و به‌خێرایی به دوای یه‌كدا دێن {خۆر‌و مانگ جێگیر نین و ده‌جولێن} [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه خۆر‌و مانگی ژێربار كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئێوه [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ئه‌ڕۆن بۆ كاتی دیاریكراوی خۆیان كه كۆتایی هاتنی دونیایه، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر‌و مانگ جێگیر نین و ده‌جولێنه‌وه) [ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ (٥) ] بزانن هه‌ر خوای گه‌وره‌یه زۆر به عیززه‌ت و لێخۆشبووه.
التفاسير: