زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلۡبَنِينَ وَٱلۡقَنَٰطِيرِ ٱلۡمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلۡفِضَّةِ وَٱلۡخَيۡلِ ٱلۡمُسَوَّمَةِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ وَٱلۡحَرۡثِۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسۡنُ ٱلۡمَـَٔابِ
{شتە رازێنراوەكان لەلای مرۆڤ} [ زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ ] بۆ خه‌ڵكی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌و جوانكراوهو له‌لایان خۆشهویستكراوه ئه‌و شتانه‌ی كه ئاره‌زووی تیایه‌و دڵ پێی خۆشه له ئافره‌ت و كوڕ [ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ] وه له‌و زێڕو زیو و سه‌روه‌ت و سامانه زۆرانه‌ی كه چه‌ند قاتێكه له ئاڵتون و زیو و ماینی لهوهڕێنراو و نیشانكراو له ئاژه‌ڵان وه له كێڵگه‌و زه‌رعات، ئه‌نعام حوشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ئه‌گرێته‌وه [ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ (١٤) ] به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی خۆشی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیایه به‌ڵام باشترین گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجام و پاداشت لای خوای گه‌وره‌یه كه به‌هه‌شته .
التفاسير: