قُلۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ
[ قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئێمه ئیمانمان هێناوه به‌خوای گه‌وره وه به‌وه‌ی كه بۆ ئێمه دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه [ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ ] وه ئیمانمان هێناوه به‌و كتێبانه‌ی كه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباطيش (هۆزه‌كانی به‌نی ئیسرائیل) دابه‌زیوه ئیمانمان به هه‌ر هه‌مووی هه‌یه [ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه ئیمانمان به‌و كتێبانه هه‌یه كه بۆ موسى و عیسى و سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی تر هاتووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ ] ئێمه جیاوازی ناخه‌ینه نێوان هیچ یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و باوه‌ڕمان به‌هه‌ر هه‌موویان هه‌یه [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٨٤) ] وه ئێمه خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه‌و موسڵمان و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ین.
التفاسير: