يَوۡمَ تَرَوۡنَهَا تَذۡهَلُ كُلُّ مُرۡضِعَةٍ عَمَّآ أَرۡضَعَتۡ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمۡلٍ حَمۡلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٞ
[ يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ ] ئه‌و ڕۆژه كه ڕۆژی هاتنی قیامه‌ته ئه‌بینن هه‌موو ئافره‌تێك كه شیر به منداڵه كۆرپه شیره‌خۆره‌كه‌ى خۆی ئه‌دات له‌بیری ئه‌كات و پشت گوێی ئه‌خات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر شیره‌خۆری ئه‌و نه‌بێت له‌به‌ر سه‌ختی و ناخۆشی ئه‌و دیمه‌نانه [ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا ] وه هه‌موو ئافره‌تێكیش كه دووگیان بێت و حه‌ملی هه‌بێت حه‌مله‌كه‌ی لهبارئهچێ له سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی ئه‌م ڕۆژه [ وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى ] وه وا ئه‌بینی كه خه‌ڵكى هه‌مووی سه‌رخۆش بێت له كاتێكدا كه كه‌سیان له ڕاستیدا سه‌رخۆش نین [ وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ (٢) ] به‌ڵام سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته له‌به‌ر سه‌ختی سزای خوای گه‌وره خه‌ڵكى وایان به‌سه‌ر هاتووه.
التفاسير: