إِنَّ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلۡفُلۡكِ ٱلَّتِي تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖ وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلۡمُسَخَّرِ بَيۡنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
{توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ڕاستی له دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه جیاوازی شه‌و و ڕۆژ كه شه‌و تاریك و فێنكتره وه ڕۆژ ڕووناك و گه‌رمتره، وه درێژی و كورتیان [ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] وه ژێربار كردنی ده‌ریاكان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌ڕۆن كه سوود به خه‌ڵك ئه‌گه‌یه‌نن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وه ئه‌و ئاوه‌ی كه خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه دای ئهبهزێنێته خواره‌وه كه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه ئه‌و زه‌وی یه مردووانه زیندوو ئه‌كاته‌وه [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ ] وه گۆڕانكاری بایه‌كان با هه‌یه سارده‌و هه‌یه گه‌رمه، هه‌یه هێمن و ئارامه، هه‌یه گه‌رده‌لووله، یان بای باكور و بای باشور هه‌یه، یان بایه‌ك كه عه‌زاب و سزایه، وه بایه‌ك خوای گه‌وره به ڕه‌حمه‌ت ئه‌ینێرێ [ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌ورانه‌ی كه خوای گه‌وره ژێرباری كردووه له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٦٤) ] ئه‌مانه هه‌مووی ئایات و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه
التفاسير: