يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعۡنَآ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ لَيُخۡرِجَنَّ ٱلۡأَعَزُّ مِنۡهَا ٱلۡأَذَلَّۚ وَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَعۡلَمُونَ
عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەیی كە سەری دووڕووەكان بوو و دەڵێت: سوێند بێت ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە بەھێز و دەسەڵاتدارەکانمان (مەبەستیان خۆیان بوو) لاواز و سەر شۆڕەکان (مەبەستیان پێی ئیمانداران بوو) دەردەکەن لە شار، ئەو دووڕووانە نازانن کە عیززەت و دەسەڵات ھەر شایستەی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانە.
التفاسير: