حُرِّمَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحۡمُ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلۡمُنۡخَنِقَةُ وَٱلۡمَوۡقُوذَةُ وَٱلۡمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيۡتُمۡ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسۡتَقۡسِمُواْ بِٱلۡأَزۡلَٰمِۚ ذَٰلِكُمۡ فِسۡقٌۗ ٱلۡيَوۡمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِۚ ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ فِي مَخۡمَصَةٍ غَيۡرَ مُتَجَانِفٖ لِّإِثۡمٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
خوای گەورە گۆشتی مردارەوە بووی لەسەر حەرام کردوون، وە خۆینی ڕژاوی لەسەر حەرام کردوون، وە گۆشتی بەراز و ئەو سەربڕاوەیش ناوی جگە لەخوای گەورەی لەسەر ھێنرا بێت، وە ئەو ئاژەڵەیش بەخنکان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش بە لێدان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش لە جێگای بەرز کەوتبێتە خوارەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش کە ئاژەڵی تر قۆچی لێدا بێت مردارەوە بووبێت، وە ھەر ئاژەڵێکی تر لە ئاژەڵە دڕندەکان وەک شێر و پڵنگ و گورگ خواردبێتیان، ھەموو ئەمانە کە باسکران حەرامن ئەوانەیان نەبێت کە بە زیندوویی دەگەن بەدەستدا و سەریان دەبڕن بۆتان حەڵاڵن، وە ئەو سەربڕاوانەیش کە بۆ بتەکان سەر دەبڕێن حەرامن بۆتان، وە حەرامە بۆتان ئەوەی کە خوای گەورە لە غەیبدا لەسەری نووسیون بە تیروپشک ھەڵدان بتانەوێت ئاگاداری بن، ئەو تیروپشکە بە بەرد ھەڵدان بێت یان بە ڕم ھەڵدان کە لەسەریان نوسراوە (بیکەن ) یان (مەیکەن) جا دوای ھەر دانەیەکیانی بۆ دەرچوو بەوەیان کار دەکات، ئەنجامدانی ھەموو ئەوانە حەرامن و دەرچوونە لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە، ئەمڕۆ بێباوەڕان بێ ھیوا بوون لەوەی کە لە ئاینەکەتان ھەڵتان بگێڕنەوە، کاتێک دڵنیا بوون لە ھێزی ئاینەکەتان، لەوان مەترسن تەنھا لە من بترسن، ئەمڕۆ ئاینەکەتانم کە ئیسلامە بۆ تەواو کردن، وە ھەموو نازو نیعمەتە دیار و نادیارەکانم بۆ تەواو کردن، وە ئیسلامم بۆ دەستنیشان کردن کە ئاینتان بێت، وە ڕازی نابم جگە لە ئیسلام ئاینێکی ترتان ھەبێت، ھەرکەسێک ناچاربێت لەبەر برسێتی گۆشتی مردارەوە بوو بخوات بەو مەرجەی سنوور نەبەزێنێت ئەوا ھیچ گوناھی ناگات و تاوانبار نابێت، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووی میھرەبانە.
التفاسير:
المُيسَّر
السعدي
البغوي
ابن كثير
الطبري