۞ وَلَقَدۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَبَعَثۡنَا مِنۡهُمُ ٱثۡنَيۡ عَشَرَ نَقِيبٗاۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مَعَكُمۡۖ لَئِنۡ أَقَمۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيۡتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرۡتُمُوهُمۡ وَأَقۡرَضۡتُمُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَلَأُدۡخِلَنَّكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ فَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەری لە نەوەکانی ئیسرائیل وەرگرت کە پاش کەمێکی تر باسیان دێت، وە خوای گەورە دوانزە سەرۆکی دیاری کرد بەسەریانەوە، ھەموو سەرۆکێک چاودێری ئەوانەی ژێر دەستی دەکات وبەرپرسە لێیان، خوای گەورە بە نەوەکانی ئیسرائیلی فەرموو: من بە سەرخستن وکۆمەکی کردن لەگەڵتاندام، ئەگر ھاتوو نوێژەکانتان بەو شێوەی کە داوام کردووە بەجێ بھێنن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن، وە باوەڕتان ھێنا بەسەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، وە بەگەورەتان ڕاگرتن و کۆمەک ویارمەتیدەریان بوون، وە ماڵتان لەپێناو خوادا بەخشی، ئەگەر ھەموو ئەوانەتان جێ بەجێ کرد ئەوا منیش ئەو تاوان وگوناھانەی ئەنجامتان داوە دەیانسڕمەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا دەتانخەمە ناو بەھەشتانێک کە ڕووبارەکانی بەژێر کۆشکەکانیدا گوزەر دەکەن، جا ھەر کەسێک پاش وەرگرتنی ئەم پەیمان وبەڵێنە دڵنیاکەرە بێباوەڕ بوویەوە ئەوا بێگومان بەشارەزایی وبەدەست ئەنقەسد ڕێگای ڕاستی وون کردووە و سەرلێشێواو سەرگەردان بووە.
التفاسير:
المُيسَّر
السعدي
البغوي
ابن كثير
الطبري