هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡهَدۡيَ مَعۡكُوفًا أَن يَبۡلُغَ مَحِلَّهُۥۚ وَلَوۡلَا رِجَالٞ مُّؤۡمِنُونَ وَنِسَآءٞ مُّؤۡمِنَٰتٞ لَّمۡ تَعۡلَمُوهُمۡ أَن تَطَـُٔوهُمۡ فَتُصِيبَكُم مِّنۡهُم مَّعَرَّةُۢ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ لِّيُدۡخِلَ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ لَوۡ تَزَيَّلُواْ لَعَذَّبۡنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا
ئەوانە کافر و بێباوەڕ بوون بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، کە ڕێگرییان لێ کردن و نەیانھێشت بچن بۆ کەعبەی پیرۆز - مسجد الحرام - وە نەیانھێشت قوربانیەکانتان لە جێگای خۆیدا ئەنجام بدەن، خۆ ئەگەر پیاوانێکی ئیماندار و ئافرەتانێکی ئیماندار نەبوونایە لە مەککەدا، ئێوە نەتان دەناسین لەشەڕەکەدا و لەوانە بوو بیانکوژن، یا زیانیان پێ بگەیشتایە بێ ئەوەی پێیان بزانن، ھەروەھا ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە ھەندێک لەو بێباوەڕ و بتپەرستانە ئیمان دێنن و (اللە تعالی) دەیانخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی - لەفەتحی مەکكەدا-، جا ئەگەر ئەمانە و ئەو پیاو و ئافرەتە ئیماندارانەی کە باسیان کرا، لە بێباوەڕان جیاببونایەتەوە، ئەوە مۆڵەتمان پێدەدان کە ھێرش بەرنە سەر شاری مەککە و لەگەڵ بێباوەڕاندا بجەنگن و بەوەش سزایەکی پڕ ئێش و ئازاری کافر و بێباوەڕانمان دەدا.
التفاسير: