أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلۡخَالِصُۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ مَا نَعۡبُدُهُمۡ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلۡفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ فِي مَا هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ كَٰذِبٞ كَفَّارٞ
بێدار بن ئاینی خاڵی و پاڵفتە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان ھەر بۆ اللە تەعالایە، ئەوانەیش جگە لە اللە تەعالا دۆست و پشتیوانیان لەبت و تاغوتەکان بۆ خۆیان داناوە و لە بری اللە دەیانپەرستن، بڕوبیانوو بۆ پەرستنی ئەو بت و تاغوتانە بەوە دەھێننەوە دەڵێن: ئێمە ئەوانە تەنھا بۆ ئەوە دەپەرستین پلە و پایەمان لای اللە تەعالا نزیک بکەنەوە، وە داوا و پێداویستیەکانمان بەرز بکەنەوە بۆ لای، وە تکامان بۆ بکەن لای ئەو؛ بێگومان اللە تەعالا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوان باوەڕدارانی یەکخواپەرست و بێباوەڕانی بتپەرست و موشریک لە ڕۆژی قیامەت ، لەوەی جیاوازبوون لەسەری لە تەوحید و یەکخواپەرستی، بەڕاستی اللە تەعالا یارمەتی کەسێک نادات کە ھیدایەت و ڕێنموونی بکرێت بۆ ڕێگای ڕاست، ئەو کەسە درۆ بۆ خوا ھەڵبەستێ و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بداتە پاڵی، وە زۆر سپڵە و پێ نەزان بێت بەناز و نیعمەت و بەخششەکانی.
التفاسير: