يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَحۡلَلۡنَا لَكَ أَزۡوَٰجَكَ ٱلَّٰتِيٓ ءَاتَيۡتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتۡ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيۡكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَٰلَٰتِكَ ٱلَّٰتِي هَاجَرۡنَ مَعَكَ وَٱمۡرَأَةٗ مُّؤۡمِنَةً إِن وَهَبَتۡ نَفۡسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنۡ أَرَادَ ٱلنَّبِيُّ أَن يَسۡتَنكِحَهَا خَالِصَةٗ لَّكَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۗ قَدۡ عَلِمۡنَا مَا فَرَضۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ وَمَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ لِكَيۡلَا يَكُونَ عَلَيۡكَ حَرَجٞۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئەی پێغەمبەر بێگومان ئێمە ئەو ئافرەتانەمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە مارەیەکانت داونەتێ، وە ئەو کەنیزانەشمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە لەجەنگەکاندا اللە تەعالا دەستی خستویت، وە ھاوسەرگیریمان لەگەڵ کچە مامەکانت بۆ حەڵاڵ کردویت، وە لەگەڵ کچانی پورت (کچی خوشکی بابت)، وە لەگەڵ کچانی خاڵت، وە لەگەڵ ئەو کچە پورانەیشت (کچی خوشکی دایکت) کە لە مەککەوە کۆچیان کرد لەگەڵت بۆ مەدینە، وە ھاوسەرگیریمان بۆ حەڵاڵ کردویت لەگەڵ ئەو ئافرەتە باوەڕدارەی کە دەیەوێت بەبێ مارەیی خۆی ببەخشی بەتۆ ئەگەر تۆ بتەوێت مارەی بکەیت، (مارەبڕین و ھاوسەرگیری خۆ بەخشین و خۆ پێشکەش کردن تایبەت بووە بەپێغەمبەر- صلی اللە علیە وسلم) وە دروست نییە بۆ ھیچ کەسێکی تر لە ئوممەتەکەی بەو شێوەیە بکات، بێگومان ئێمە دەزانین چیمان واجب کردووە لەسەر باوەڕداران لەبارەی خێزانەکانیانەوە، بەوەی دروست نییە بۆیان ھاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە چوار ژن بکەن، وە دەزانین چیمان کردووە بەشەرع بۆیان سەبارەت بە کەنیزەکەکانیان، دەتوانن بەڕەھایی بەبێ دیاری کردنی ژمارە چێژیان لێوەربگرن، وە ئەوەی بۆ تۆمان حەڵاڵ کردووە لەوەی باسکرا بۆ غەیری تۆمان حەڵاڵ نەکردووە، لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت و گران نەبێت، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان.
التفاسير: