وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡغَمَامَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
یەکێکی تر لە نیعمەتەکانی ئێمە بەسەرتانەوە ئەوەیە کە ھەورمان بۆ کردن بە سێبەر تاوەکو لە گەرما وتینی خۆر بتانپارێزێت کاتێک دەگەڕان بەزەویدا، وە ھەروەھا نیعمەتێکی ترمان بەسەردا باراندن کە بریتی بوو لە شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوین، لەگەڵ باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆش، کە بە پۆڕ دەچێت، پاشان پێمان ووتن: دەسا لەو ڕزق وڕۆزیەی کە پێمان داون بخۆن وبخۆنەوە، کەچی سوپاسگوزاری خوا نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەو ناسوپاسگوزاری وسپڵەییەیان نعیمەتەکانی خۆمان لێ نەگرتنەوە، بەڵام خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد بەوەی پاداشتیان کەمی کرد کاتێک ناسوپاس گوزار بوون، بەوەش خۆیان دووچاری سزای سەختی پەروەردگار کرد.
التفاسير: