ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم

سورة يوسف - یوسف

من مقاصد السورة:
الاعتبار بلطف تدبير الله لأوليائه وتمكينهم، وحسن عاقبتهم.
پەند وەرگرتن بە میهرەبانی و چاک پیلانی خواى گەورە بەرامبەر بە دۆستانی و دەسەڵات پێدانیان و سەرەنجامی باشیان. info

external-link copy
1 : 12

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ

﴿الٓر﴾ پێشتر قسە و باس و خواس لە بارەی ئەم ئایەتە و هاوشێوەكانیەوە كران لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وە، ئەم ئایەتانە لەم سورەتەدا كە بۆ تۆ دابەزیون كۆمەڵە ئایەتێكی قورئانی ڕوون و ئاشكراو بەیان كراوە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 12

إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَٰنًا عَرَبِيّٗا لَّعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ

بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان بە زمانی عەرەبی دابەزاندووە تاوەكو - ئەی عەرەب - ئێوە تێبگەن و بیر بكەنەوە لەمانا و مەبەستەكانی. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 12

نَحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ أَحۡسَنَ ٱلۡقَصَصِ بِمَآ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلۡغَٰفِلِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئێمە چاكترین چیرۆكت بۆ دەگێڕینەوە، چاكترینە لەبەر ڕاستگۆیی و سەلامەت بوونی دەستەواژەكانی و ڕوانبێژییەكەی، ئەوەیش بەوەی لەم قورئانەدا بۆمان دابەزاندوویت، هەرچەندە تۆ پێش ئەوەی ئەم قورئانەت بۆ دابەزێنن بێ ئاگا و ناشارەزا بوویت لە ڕووداو و بەسەر هاتی چیرۆكی گەلان و پێغەمبەرانی پێش خۆت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 12

إِذۡ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ إِنِّي رَأَيۡتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوۡكَبٗا وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ رَأَيۡتُهُمۡ لِي سَٰجِدِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئێمە هەواڵ و بەسەرهاتی یوسفت پێ ڕادەگەیەنین كاتێك وتی بە یەعقوبی باوكی: ئەی باوكە گیان، من لە خەونمدا یازدە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژم بینی كە هەر هەموویان سوژدەیان بۆ دەبردم، ئەم خەونە موژدەیەكی خێرا بوو بۆ یوسف (سەلامی خوای لێ بێت). info
التفاسير:
من فوائد الآيات في هذه الصفحة:
• بيان الحكمة من القصص القرآني، وهي تثبيت قلب النبي صلى الله عليه وسلم وموعظة المؤمنين.
ڕوونكردنەوەی حیكمەتی چیرۆكە قورئانییەكان، ئەویش بۆ ئەوە بووە كە دڵ و دەروونی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ی پێ دابمەرزێت و پەند و ئامۆژگاریش بێت بۆ باوەڕداران. info

• انفراد الله تعالى بعلم الغيب لا يشركه فيه أحد.
ئەم سورەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تەنها خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە شتە نهێنی و شاراوەكان، وە هیچ كەسێكی تر لەو كارەدا هاوبەشی خوا نییە. info

• الحكمة من نزول القرآن عربيًّا أن يعقله العرب؛ ليبلغوه إلى غيرهم.
حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە زمانی عەرەبی بۆ ئەوەیە كە عەرەب پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن و ژیر ببن، تاوەكو بیگەیەنن بە غەیری خۆیان لەگەل و ئوممەتانی تری سەر زەوی. info

• اشتمال القرآن على أحسن القصص.
قورئانە پڕیەتی لە چیرۆك و بەسەرهاتی جوان و شیرین. info