《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

页码:close

external-link copy
118 : 9

وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ وَضَاقَتۡ عَلَيۡهِمۡ أَنفُسُهُمۡ وَظَنُّوٓاْ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيۡهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡ لِيَتُوبُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

خوای گەورە تەوبەیشی لەو سێ کەسە وەرگرت کە بریتی بوون لە: کەعبی کوڕی مالیک، وە مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە، ئەوانەی کە تەوبەکەیان دواخرا و گیرابوونەکەی دواکەوت بە ھۆی ئەوەی نەچوونە دەرەوە لەگەڵ پێغەمبەری خوا بۆ غەزای تەبوک، ئەوە بوو پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه و سلّم فەرمانی کرد بە خەڵکی کە کەس قسەیان لەگەڵ نەکات و تیکەڵاویان نەکات و دەبێ پەیوەندیان لەگەڵدا ببچڕێنن، تا وای لێھات لە خەم و خەفەتدا ئەم زەوییە بەرفراوانەیان لاتەنگ و تەسک بوویەوە، وە زانیان کە ھیچ پەنایەکیان نەماوە پەنای بۆ ببەن جگە لە خوای تاک و تەنھا نەبێت، ئەوە بوو خوای گەورە ڕەحمی پێکردن و تەوبەکەی لێ وەرگرتن، بەڕاستی تەنھا ئەو خوایەیە تەوبە گیراکار و لێبوردەیە و زۆریش میھرەبان و دلۆڤانە. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون و کار بە شەریعەتەکەی دەکەن، تەقوای خواتان ھەبێت و لە خوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە ھەمیشە لەگەڵ دەستەی ڕاستگۆیاندا بن، ڕاستگۆ لە باوەڕ و کاروکردەوە و گوفتاردا، وە بزانن ڕزگار بوونتان نییە بە راستگۆیی نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 9

مَا كَانَ لِأَهۡلِ ٱلۡمَدِينَةِ وَمَنۡ حَوۡلَهُم مِّنَ ٱلۡأَعۡرَابِ أَن يَتَخَلَّفُواْ عَن رَّسُولِ ٱللَّهِ وَلَا يَرۡغَبُواْ بِأَنفُسِهِمۡ عَن نَّفۡسِهِۦۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ لَا يُصِيبُهُمۡ ظَمَأٞ وَلَا نَصَبٞ وَلَا مَخۡمَصَةٞ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَطَـُٔونَ مَوۡطِئٗا يَغِيظُ ٱلۡكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنۡ عَدُوّٖ نَّيۡلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٞ صَٰلِحٌۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

نابێت دانیشتوانی مەدینە و عەرەبە دەشتەکییەکانی دەوروبەری لە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خۆیان دوابخەن و لەماڵەوە دانیشن، ئەگەر ھاتوو بۆ خۆی چوویە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوادا، وە گیانی خۆیان لە گیانی پێغەمبەر لاگرنگتر بێت و خۆیانی لێھەڵاوێرن، بەڵکو پێویستە لەسەریان گیانی خۆیان بکەنە قوربانی گیانی ئەو، چونکە ھەر تینویەتی و ماندوویەتی و برسیەتیەکیان لە ڕێی خوا تووش دەبێت، وە ھیچ ھەنگاوێک ھەڵنانێن و پێ ناخەنە ھیچ شوێنێکەوە کە بێباوەڕان پێیان ناخۆش بێت، وە زاڵ نابن بەسەر دوژمناندا و ھیچ زیانێکیان پێ ناگەیەنن، بەکوشتنیان یان بە دیل گرتنیان یان بەتێکشکاندنیان، یان بە غەنیمەت وەرگرتن لێیان، بە ھەر یەک لەوانە خوای گەورە بە پاداشت و کردەوەی چاکە بۆیان دەنوسێت، وە بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران ون ناکات، بەڵکو بە تەواوی پاداشتیان دەداتەوە و زیاتریش لەوە. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 9

وَلَا يُنفِقُونَ نَفَقَةٗ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةٗ وَلَا يَقۡطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمۡ لِيَجۡزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحۡسَنَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

وە ھیچ ماڵ و سامانێک نابەخشن کەم بێت یان زۆر، وە ھیچ شیو و دۆڵێک نابڕن بەرەو لای دوژمن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا ، ئیللا خوای گەورە ئەو کردەوە چاکانەیان بۆ ئەنوسێت لەبەخشین و بڕینی ڕێگا و سەفەر، تاوەکو خوای گەورە بە باشتر لەوەی ئەنجامیانداوە پاداشتیان بداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
122 : 9

۞ وَمَا كَانَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةٗۚ فَلَوۡلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرۡقَةٖ مِّنۡهُمۡ طَآئِفَةٞ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ

نابێت باوەڕداران ھەر ھەموویان بە یەکەوە و بەجارێک بچنە جیھاد و شار و گوندەکان چۆڵ بکەن، تاوەکو دوژمن زەفەریان پێ نەبات و لە ڕیشەوە دەریان بھێنێت، با لە بڕی ئەوە ھەموو بچنە دەرێ بۆ جیھاد و تێکۆشان، دەستەیەکیش لەوانە لەگەڵ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بمێننەوە و ھاوڕێیەتی ئەو بکەن و شارەزای ئاین ببن لەو شتانەی لەوەوە دەیبیستن لە قورئانی پیرۆز و ئەحکامەکانی شەریعەت، وە کاتێک لە گۆڕەپانی جیھادیش گەڕانەوە ناو خێڵ و عەشیرەتی خۆیان بیانترسێن و ھۆشیاریان بکەنەوە بەو زانست و زانیارییەی کە فێری بوون، بە ئومێدی ئەوەی ئەوانیش خۆیان بپارێزن لە سزا و تۆڵەی خوای گەورە، ئەو کاتە فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لەڕێگریەکانی، ئەمە سەبارەت بەو سریە و دەستانە ھاتە خوارەوە کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەیناردن بۆ دەوروبەری مەدینە، وە ھەموو جارێک دەستە و کۆمەڵێکی دەست نیشان دەکرد بۆ چوونە دەرەوە. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• وجوب تقوى الله والصدق وأنهما سبب للنجاة من الهلاك.
لەخوا ترسان و ڕاستگۆیی واجب و پێویستە، وە ھەردووکیشیان ھۆکاری ڕزگار بوونن لە فەوتان و تیاچوون و خەسارۆمەندی دین و دونیا. info

• عظم فضل النفقة في سبيل الله.
گەورەیی فەزڵی ماڵ و سامان بەخشین لە پێناو خوای گەورە. info

• وجوب التفقُّه في الدين مثله مثل الجهاد، وأنه لا قيام للدين إلا بهما معًا.
شارەزا بوون لە دین واجب و پێویستە، وەک چۆن جیھاد و تێکۆشان واجب و پێویستە، وە دینیش بە ھەردووکیان بەرقەرار دەبێت. info