《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

المزمل

每章的意义:
بيان الأسباب المعينة على القيام بأعباء الدعوة.
ڕوونکردنەوەى ئەو هۆکارانەى یارمەتیدەرن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە قورس و سەختەکانى بانگەوازى. info

external-link copy
1 : 73

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُزَّمِّلُ

ئەی ئەو کەسەی کە خۆت داپۆشیووە (ئەم بانگ کردنە ئاڕاستەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کراوە، لەدوای ئەوەی بۆ یەکەم جار لە ئەشکەوتی -حیرا- جبریل نیگای بۆ دەکات، زۆر ترسی لێ دەنیشێت ودەچێتە ماڵەوە ودەڵێ بە خاتوو خەدیجەی خێزانی دامپۆشە دامپۆشە، ھەر لەبەرئەوە جبریل ویستی ئەو ترسەی پێغەمبەر بڕەوێنێتەوە وتێی بگەیەنێت کە تۆ ئەرکی گەورەت لەسەر شانە ودەبێت واز لە پشوو بھێنیت). info
التفاسير:

external-link copy
2 : 73

قُمِ ٱلَّيۡلَ إِلَّا قَلِيلٗا

شەو ھەستە شەو نوێژ بکە، مەگەر کەمێکی نەبێت (ئەویش بۆ حەوانەوە وپشوو). info
التفاسير:

external-link copy
3 : 73

نِّصۡفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصۡ مِنۡهُ قَلِيلًا

ئەگەر ویستت نیوەی شەوەکە شەو نوێژ بکە، یان کەمتر لە نیوەی، هەتا دەگاتە سێ یەکی شەو. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 73

أَوۡ زِدۡ عَلَيۡهِ وَرَتِّلِ ٱلۡقُرۡءَانَ تَرۡتِيلًا

یان کەمێکی لێ زیاد بکە، هەتا دەگاتە دوو لەسەر سێی شەو، وە قورئان بخوێنە بە وردی و لەسەرخۆیی بەشێوەیەک بیر لە مانا و واتاکانی بکەرەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 73

إِنَّا سَنُلۡقِي عَلَيۡكَ قَوۡلٗا ثَقِيلًا

-ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی ئێمە لەمەولا فەرموودە و وتەیەکی گران وقورست پێڕادەگەیەنین کە قورئانە، بابەتەکانى: سنوورەکان -حەددە شەرعییەکان- ومیرات -فەرائیز- وحوکم وڕێنموێنی زۆری تێدایە کە گران وقورسن بەشێوەیەک ئەرکی سەرشانت گرانتر دەکات لەگەیاندی پەیامی ئیسلام بەخەڵکی. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 73

إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـٔٗا وَأَقۡوَمُ قِيلًا

بەڕاستی شەو بۆ قورئان خوێندن وپاڕانەوە وبەندایەتی پەروەردگار زیاتر کاریگەرترە لەسەر دڵ ودەروون بۆ نوێژکار وقورئان خوێن لەنوێژ وبەندایەتی کردنی ڕۆژ. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 73

إِنَّ لَكَ فِي ٱلنَّهَارِ سَبۡحٗا طَوِيلٗا

بێگومان تۆ ئەی موحەمەد -صلی اللە علیە وسلم- بەڕۆژدا ماوەیەکی دوور ودرێژت لەبەردەمدایە بۆ ھاتوچۆ وکارکردنت، کەوابوو زۆرینەی کاتی شەوت دابنێ بۆ خواپەرستی وشەونوێژ وقورئان خوێندن. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 73

وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلۡ إِلَيۡهِ تَبۡتِيلٗا

بەھەموو شێوەکان یاد وزیکری پەروەردگارت بکە، و بەملکەچی و زۆر بەدڵسۆزیەوە ڕووی تێبکە بۆ بەندایەتی کردنی، وە خۆت یەکلایی بکەرەوە بۆ تەنھا پەرستنی ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 73

رَّبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذۡهُ وَكِيلٗا

ئەو زاتەی کە پەرستی بۆ دەکەیت پەروەردگاری ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق شایەنی پەرستن نییە جگە لە ئەو، کەواتە ھەر ئەو بکە بە پشتیوان وفریاد ڕەسی خۆت وھەموو کاروبارەکانت بە ئەو بسپێرە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 73

وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهۡجُرۡهُمۡ هَجۡرٗا جَمِيلٗا

ئارام بگرە لەسەر ئەو وتە ناشرینانەی کە بێباوەڕان دەیڵێن لەتانە وتەشەر وجنێودان پێت، وە بەشێوەیەکی جوان دەسیان لێ ھەڵبگرە و وازیان لێبھێنە بەبێ ئازاردان (بەو مانایەی ڕووبەڕوویان مەبەرەوە وجەنگیان لەگەڵ مەکە، ئەمەش فەرمانی پەروەردگار بوو پێش دابەزینی فەرمان بە جیھاد کردن). info
التفاسير:

external-link copy
11 : 73

وَذَرۡنِي وَٱلۡمُكَذِّبِينَ أُوْلِي ٱلنَّعۡمَةِ وَمَهِّلۡهُمۡ قَلِيلًا

ھیچ گوێ مەدە بەو بێباوەڕانەی کە سەرقاڵی خۆشی وناز ونیعمەتەکانی دونیان، وازم لێبێنە بۆیان، کەمێک چاوەڕوان بکە هەتا ئەو ساتەی کاتی دیاری کراوی خۆیان دێت، ئەوجا من خۆم دەزانم چییان بەسەر دەھێنم. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 73

إِنَّ لَدَيۡنَآ أَنكَالٗا وَجَحِيمٗا

بێگومان لەدواڕۆژدا کۆت وزنجیری قورس وئاگری گڕگرتووی وبڵێسەداری دۆزەخمان ئامادە کردووە بۆ ئەو بێباوەڕانە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 73

وَطَعَامٗا ذَا غُصَّةٖ وَعَذَابًا أَلِيمٗا

سەرەڕای ئەو سزایانەی پێشوو، خواردنێکی گەروو گیری (وەک زەقوم) وسزایەکی زۆر سەخت وپڕ ئازاریشمان بۆ ئامادە کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 73

يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلۡجِبَالُ كَثِيبٗا مَّهِيلًا

ئەو سزایە بۆ بێباوەڕان پێش دێت لەڕۆژێکدا کە زەوی وچیاکان دێنە لەرزە وکێوەکان وورد وخاش دەبن و لەئەنجامدا وەک تەپۆڵکەی لمیان لێدێت. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 73

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولٗا

بەڕاستی وبێگومان ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانەکردن کە شاھێدە لەسەر کردەوەکانتان لەڕۆژی قیامەتدا، ھەروەک چۆن پێغەمبەرێکیشمان ڕەوانەکرد بۆلای فیرعەون کە موسا بوو -علیه السلام-. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 73

فَعَصَىٰ فِرۡعَوۡنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذۡنَٰهُ أَخۡذٗا وَبِيلٗا

جا فیرعەون سەرپێچی ئەو پێغەمبەرەی کرد کە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕوانە کرابوو، وئێمەش لەدونیادا تۆڵەمان لێسەندەوە بەتۆڵەیەکی سەخت وپێچامانەوە (ئەوەبوو نوقمی دەریامان کرد)، وە لەڕۆژی دواییشدا بەئاگری دۆزەخ سزایان دەدەین، بۆیە ئێوەیش سەرپێچی پێغەمبەرەکەتان مەکەن هەتاوەکو دووچاری ھەمان سزای ئەوان نەبن. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 73

فَكَيۡفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرۡتُمۡ يَوۡمٗا يَجۡعَلُ ٱلۡوِلۡدَٰنَ شِيبًا

ئەمجا ئێوە -کە بێباوەڕن بەپەروەردگار وپێغەمبەرەکەى بەدرۆ دەخەنەوە-، چۆن خۆتان دەپارێزن لە ڕۆژگارێکی درێژ وسەخت کە (لەبەر ناڕەحەتی دیمەنەکانی) منداڵ پیر دەکات وسەری سپی دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 73

ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦۚ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَفۡعُولًا

لەو ڕۆژەدا ئاسمان لەبەر ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە لەت وپەت دەبێت، وبەڵێن وپەیمانى الله -تەعالا-یش دێتەدی. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 73

إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا

ئەم پەند وئامۆژگاریانەی باسکران -لەدیمەن وناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت بیرخستنەوە وپەند وئامۆژگارین- وسوودی دەبێت باوەڕداران، بۆیە ھەرکەسێک بیەوێت ڕێگا گەیشتن بۆ لای پەروەردگاری خۆی دەگرێتە بەر. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• أهمية قيام الليل وتلاوة القرآن وذكر الله والصبر للداعية إلى الله.
گرنگی شەو نوێژ وقورئان خوێندن وزیکر ویادی اللە -تەعالا- وئارام گرتن بۆ کەسانێک بانگەواز دەکەن بۆلای اللە -تەعالا-. info

• فراغ القلب في الليل له أثر في الحفظ والفهم.
یەکلایی بوونەوەی دڵ لەشەودا بۆ پەرستن ویادی اللە -تەعالا- کاریگەری گرنگی ھەیە لەسەر لەبەرکردنی قورئان وخۆپاراستن لەگوناھـ و تاوان وتێگەیشتن لەمانا ومەبەستەکانی قورئان. info

• تحمّل التكاليف يقتضي تربية صارمة.
بەرگەگرتن وجێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی اللە -تەعاﻻ- لەبەندەکانی داوای کردووە پەروەردەیەکی توند وتۆڵی دەوێت. info

• الترف والتوسع في التنعم يصدّ عن سبيل الله.
خۆشگوزەرانی وزیادەڕۆیی کردن ونغرۆ بوون لەناز ونیعمەتەکانی دونیا ھۆکاری بەرھەڵستی کردنە لە ڕێگا وڕێبازی اللە -تەعالا-. info

external-link copy
20 : 73

۞ إِنَّ رَبَّكَ يَعۡلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدۡنَىٰ مِن ثُلُثَيِ ٱلَّيۡلِ وَنِصۡفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَۚ وَٱللَّهُ يُقَدِّرُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَۚ عَلِمَ أَن لَّن تُحۡصُوهُ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡۖ فَٱقۡرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِۚ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرۡضَىٰ وَءَاخَرُونَ يَضۡرِبُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَبۡتَغُونَ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَءَاخَرُونَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ فَٱقۡرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنۡهُۚ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَقۡرِضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗاۚ وَمَا تُقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُم مِّنۡ خَيۡرٖ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيۡرٗا وَأَعۡظَمَ أَجۡرٗاۚ وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمُۢ

-ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت دەزانێت کە تۆ کەمتر لە دوو لەسەر سێی شەو یان نیوەی یان سێ یەکی شەو ھەڵدەستیت بۆ شەو نوێژکردن، وە ھەروەھا دەزانێت کە ھەندێک لە ھاوەڵەکانیشت ھەر بەو شێوەیەن، خوای گەورە ئەندازەی شەو وڕۆژ دیاری دەکات، ھەر بەو شێوەیەش اللە -تەعالا- دەزانێت کە ئێوە ناتوانن کە ئەو ئەندازەیە دیاری بکەن وئەرکی شەو نوێژ کردن بەو شێوەیە جێبەجێ بکەن، ھەر بۆیە پەروەردگار تەوبە وپەشیمانی لێوەرگرتن، جا ھەر چەندێکتان توانی لە شەونوێژ کردن وقورئان خوێندن ئەنجامی بدەن، چونکە اللە -تەعاﻻ- دەزانێت کە ھەندێکتان نەخۆش دەکەون و (ئەوەتان پێناکرێت) یان ھەندێکی ترتان سەفەر دەکات بۆ بازرگانی و بەدەست ھێنانی فەزڵ وڕزق وڕۆزی پەروەردگار، یان ھەندێکی تر لە پێناو اللە -تەعاﻻ- دژی کافرەکان دەجەنگێت بۆئەوەى وشەی الله بەرز بێت، جا ھەرچەندێکتان توانی قورئان بخوێنن ونوێژەکانتان بکەن وزەکاتی ماڵیشتان بدەن بەو شێوەیەی کە اللە دیاری کردووە، وە قەرز بدەن بە اللە -تەعاﻻ- بە قەرزێکی جوان (واتە ماڵ ببەخشن لە پێناو خوادا بەبەخشینێکی جوان) وە ھەرچی پێش دەستی خۆتان بخەن لە خێر وچاکە بۆ دواڕۆژتان ئەوە لەلای اللە -تەعاﻻ- دەیبیننەوە، ئەوەشی لای اللە یە باشتر وگەورەترە، جا داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگار چونکە ھەر ئەو زاتە خوایەکی لێبووردە ومیھرەبانە. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• المشقة تجلب التيسير.
ناڕەحەتی ئاسانکاری بەدوای خۆیدا دەھێنێت. info

• وجوب الطهارة من الخَبَث الظاهر والباطن.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار خۆی پاک ڕابگرێت لەھەموو پیس وپۆخڵیەکی دیار ونادیار. info

• الإنعام على الفاجر استدراج له وليس إكرامًا.
ناز ونیعمەت ڕشتن بەسەر کەسانی یاخی ولەسنوور دەرچوو، خۆی لەخۆیدا پەلکێش کردنیانە، نەک ڕێز لێگرتن. info