《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

页码: 132:128 close

external-link copy
45 : 6

فَقُطِعَ دَابِرُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْۚ وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

دوابڕاو بوون ئەوانەی بێباوەڕ بوون وستەمیان کرد بەڕیشە کێشکردنی ھەموویان ولەناوچوونیان، وە بە سەرکەوتنی پێغەمبەران، وە سوپاس وستایش بۆ خوای تاک وتەنھای پەروەردگاری جیھانیان لەبەرامبەر لەناوبردنی دوژمنەکانی وسەرخستنی دۆستەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 6

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَخَذَ ٱللَّهُ سَمۡعَكُمۡ وَأَبۡصَٰرَكُمۡ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِهِۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ ثُمَّ هُمۡ يَصۡدِفُونَ

ئەی پێغەمبەر بڵێ بەو موشریک وبت پەرستانە، ئەگەر خوای گەورە کەڕی کردن بەوەی ھێزی بیستنی گوێکانی لێ سەندنەوە، وە کوێری کردن بەلێ سەندنەوەی چاوەکانتان، وە مۆری نا بەدڵەکانتاندا کە لەھیچ شتیک تێ نەدەگەیشتن، دەبێ کێ ھەبێ جگە لەخوای گەورە ئەوەی لەدەستانداوە بتوانێت بۆتانی بگێڕێتەوە؟ جا ئەی پێغەمبەر تێڕامێنە وبیر بکەرەوە کە چۆن خوای گەورە بەڵگە ونیشانەکانیان بۆ ڕوون دەکاتەوە و بۆیانی جۆرا وجۆر دەکات؟ کەچی ئەوان پاشتر پشتی تێدەکەن و ڕووی خۆیانی لێ وەردەگێڕن. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 6

قُلۡ أَرَءَيۡتَكُمۡ إِنۡ أَتَىٰكُمۡ عَذَابُ ٱللَّهِ بَغۡتَةً أَوۡ جَهۡرَةً هَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر کتوپڕ سزای خواتان بۆ ھات بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن، یان بەئاشکرا بۆتان ھات وبەچاوی خۆتان بینیتان، جگە لەستەمکاران دەبێت کێ لەناو بەرێت، ئەو ستەمکارانەی کە باوەڕیان نەبوو بەخوا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێیان نەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 6

وَمَا نُرۡسِلُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَۖ فَمَنۡ ءَامَنَ وَأَصۡلَحَ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردوە بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە بدەن بە باوەڕداران وئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون موژدەیان بدەنێ بەناز ونیعمەتی ھەمیشەیی بەھەشت کە نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، وەبێباوەڕان وتاوانبارانیش بترسێنن بەسزای سەختی دۆزەخ، ھەرکەسێک باوەڕ بھێنێت بە پێغەمبەران، وکاروکردەوەی باش بکات، ئیتر نە لەھیچ شتێک ترسیان دەبێت بۆ پاشەڕۆژیان، وەنە خەفەتباریش دەبن بۆ ئەوەی لەدونیا لەدەستیان داوە. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 6

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَمَسُّهُمُ ٱلۡعَذَابُ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ

ئەوانەی کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، بەھۆی دەرچوونیان لەتاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە دووچاری سزا دەبنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 6

قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ إِنِّي مَلَكٌۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّۚ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُۚ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی ڕزق وڕۆزی خوا لای منە وبەئارەزووی خۆم ھەڵسوکەوتی پێوە دەکەم، وە پێتان ناڵێم کە من غەیب دەزانم وئاگاداری شتە نھێنیەکانم، جگە لەوە نەبێت کە خوای گەورە بەوەحی ونیگا ئاگادارم دەکاتەوە لێی، وە پێتان ناڵێم من فریشتەیەکم لە فریشتەکان، بەڵکو تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوام، شوێن ھیچ شتێک ناکەوم ئەوە نەبێت کە خوای گەورە وەحیم بۆ دەکات، وە بانگەشەی شتێکی ناکەم کە لام نەبێت، ئەی پێغەمبەر پێیان بلێ: ئایا ئەو بێباوەڕەی کە چاوی کوێر بووە لەبینینی ھەق وڕاستی، یەکسانە بەو باوەڕدارەی کە ھەق وڕاستی دەبینێت وباوەڕیشی پێ ھێناوە؟ ئایا ئەی موشریک وبتپەرستان بۆچی بەژیری وعەقڵی خۆتان بیر ناکەنەوە وتێرامێنن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەدەوروبەرتانن؟ info
التفاسير:

external-link copy
51 : 6

وَأَنذِرۡ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحۡشَرُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ لَيۡسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِيّٞ وَلَا شَفِيعٞ لَّعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ

ئەی پێغەمبەر تۆ بەم قورئانە ئەوانە بترسێنە کە دەترسێن ڕۆژێک پێش بێت لای پەروەردگاریان لەڕۆژی دوایی کۆبکرێنەوە، ئەوانە جگە خوای گەورە ھیچ کەسێک پشت وپەنایان نیە تاوەکو سوودیان پێ بگەیەنێت، وە کەسیش تکاکاریان نیە کە زیانیان لێ دوور بخاتەوە، بەڵکو ئەوانە لەم دونیایەدا لەخوا بترسن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوانە ئەوانەن کە سوود لەقورئان وەردەگرن ولەمانا ومەبەستەکانی ڕادەمێنن. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 6

وَلَا تَطۡرُدِ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ مَا عَلَيۡكَ مِنۡ حِسَابِهِم مِّن شَيۡءٖ وَمَا مِنۡ حِسَابِكَ عَلَيۡهِم مِّن شَيۡءٖ فَتَطۡرُدَهُمۡ فَتَكُونَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئەی پێغەمبەر ھەژاران ونەداران لە کۆڕ وکۆبونەوەکانت دوور مەخەرەوە، ئەوانەی کە ھەمیشە سەرگەرمی خواپەرستنن لەسەرەتا وکۆتایی ڕۆژەوە، وە دڵسۆز وموخلیسن بۆی لە عیبادەتەکاندا، دووریان مەخەرەوە بۆ ئەوەی گەورە موشریک وبتپەرستەکان لەخۆ نزیک بکەیتەوە، چونکە تۆ ھیچ کارت بەکاری ئەو ھەژارانەوە نیە، بەڵکو حیسابی ئەوان لای خوایە، وە ئەوانیش ھیچ کاریان بەکاری تۆوە نیە، بێگومان ئەگەر تۆ ئەوان لەکۆڕ وکۆبونەوەکانی خۆت دوور بخەیتەوە ئەوا ئیتر تۆ لەوانە دەبیت کە سنورەکانی خوات بەزاندووە ودەچیتە ڕیزی ستەمکارانەوە. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• الأنبياء بشر، ليس لهم من خصائص الربوبية شيء البتة، ومهمَّتهم التبليغ، فهم لا يملكون تصرفًا في الكون، فلا يعلمون الغيب، ولا يملكون خزائن رزق ونحو ذلك.
پێغەمبەران ھەموویان مرۆڤن، وھیچ تایبەتمەندیەکی خوایەتیان نیە، کاری سەرەکی ئەوان تەنھا گەیاندنی پەیامی خوای گەورەیە، ئەوان ناتوانن دەست بخەنە کاروباری گەردونەوە، وە ھیچ ئاگاداری شتە نھێنی وغەیبەیەکان نین، وە خاوەنی خەزێنەی ڕزق وڕۆزی وھاوشێوەکانی نین. info

• اهتمام الداعية بأتباعه وخاصة أولئك الضعفاء الذين لا يبتغون سوى الحق، فعليه أن يقرِّبهم، ولا يقبل أن يبعدهم إرضاء للكفار.
گرنگیدانی بانگخواز بەشوێنکەوتوانی، بەتایبەتی گرنگیدان بەو ھەژار ونەدارانەی کە تەنھا مەبەستیان ڕەزامەندی خوا وشوێنکەوتنی ھەق وڕاستیە، بۆیە پێویستە بانگخواز ئەوانە لەخۆی نزیک بکاتەوە، وە ڕازی نەبێت لەبەر ڕەزامەندی بێباوەڕان ئەوان لەخۆی دوور بخاتەوە. info

• إشارة الآية إلى أهمية العبادات التي تقع أول النهار وآخره.
ئەم ئایەتانە ئاماژەن بۆ گرنگی ئەو عیبادەت وپەرستانەی کە دەکەونە سەرەتا وکۆتایی ڕۆژەوە. info