《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

external-link copy
69 : 5

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وئەوانەیش جولەکەن وئەوانەیش گاور وسائبین، سائبی ئەوانەن کە شوێنکەوتەی ھەندێک لەپێغەمبەران وگاورەکانن، ھەرکامێکیان باوەڕیان بەخوا وبە ڕۆژی دوایی ھەبێت وکاروکردەوەی چاکە بکەن، ئەوا ھیچ ترسێکیان لە دواڕۆژ نیە، وە ھیچ خەفەتێکیشیان ناخۆن لەوەی لە دەستیان چووە لەخۆشی ونازو نیعمەتەکانی دونیا. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• العمل بما أنزل الله تعالى سبب لتكفير السيئات ودخول الجنة وسعة الأرزاق.
کارکردن بەوەی خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، ھۆکاری سڕینەوە ولێخۆش بوونی تاوان وگوناھەکانە، لەگەڵ ھۆکاری چوونە بەھەشت وفراوانی وبەرەکەتی ڕزق وڕۆزی. info

• توجيه الدعاة إلى أن التبليغ المُعتَدَّ به والمُبْرِئ للذمة هو ما كان كاملًا غير منقوص، وفي ضوء ما ورد به الوحي.
ئاڕاستە کردنی بانگخوازان بەوەی ئەو تەبیلغ وگەیاندنەی کە دانی پێدادەنرێت لای خوای گەورە، ئەوەیە کە تەبیلغ وگەیاندێکی تەواو بێت وھیچ کەموکورتیەکی نەبێت، وە لەژێر ڕۆشنایی ئەوەدا بێت کە وەحی ھێناویەتی. info

• لا يُعْتد بأي معتقد ما لم يُقِمْ صاحبه دليلًا على أنه من عند الله تعالى.
ھیچ بیروباوەڕێک دانی پێدانانرێت ھەتاوەکو خاوەنەکەی بەڵگەی پێ نەبێت کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە. info