《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

external-link copy
39 : 42

وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلۡبَغۡيُ هُمۡ يَنتَصِرُونَ

وە بۆ ئەو کەسانەیە کاتێک زوڵم و ستەمیان لێکرا خۆیان سەردەخەن و تۆڵەی خۆیان دەسێننەوە و ڕازی نابن بە زەلیلی، ئەگەر ھاتوو ئەوەی ستەمی لێکردوون شایستەی لێبووردن و لێخۆش بوون نەبوو، ئەم سەرخستنەیەش ھەق و پێویست بوو، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو ھیچ بەرژەوەندیەک نەدەبینرا لە لێبووردن و لێخۆش بوونی ئەو ستەمکارە. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا. info

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە. info