《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

external-link copy
4 : 4

وَءَاتُواْ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَٰتِهِنَّ نِحۡلَةٗۚ فَإِن طِبۡنَ لَكُمۡ عَن شَيۡءٖ مِّنۡهُ نَفۡسٗا فَكُلُوهُ هَنِيٓـٔٗا مَّرِيٓـٔٗا

مارەیی ژنان بدەن کە مافێکی واجبی خۆیانە، جا ئەگەر ھاتوو بەڕەزامەندی خۆیان و بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک شتێکیان لە مارەیەکە پێ بەخشین، ئەوە ئێوەیش بیخۆن و نۆشی گیانتان بێت. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• الأصل الذي يرجع إليه البشر واحد، فالواجب عليهم أن يتقوا ربهم الذي خلقهم، وأن يرحم بعضهم بعضًا.
سەرەتای ھەموو مرۆڤایەتی بۆ تاکە کەسێک دەگەڕێتەوە ئەویش ئادەمە (سەلامی خوای لێ بێت) بۆیە واجبە لەو پەروەردگارەیان بترسن کە دروستی کردوون، وە بەزەییان بەیەکتردا بێتەوە. info

• أوصى الله تعالى بالإحسان إلى الضعفة من النساء واليتامى، بأن تكون المعاملة معهم بين العدل والفضل.
خوای گەورە وەسیەتی کردووە بە چاک بوون لەگەڵ ئافرەتانی ناتوانست وھەتیوان، بەوەی مامەڵە کردن لەگەڵیاندا لەنێوان دادگەری و فەزڵدا بێت. info

• جواز تعدد الزوجات إلى أربع نساء، بشرط العدل بينهن، والقدرة على القيام بما يجب لهن.
فرە ژنی لە شەریعەتی ئیسلامدا تا چوار ژن کارێکی دروست وڕێگا پێدراوە، بەمەرجی دادگەری لەنێوانیاندا، وە دەسەڵاتیشت ھەبێت کە ئەوەی واجبە بۆیان بکەیت. info

• مشروعية الحَجْر على السفيه الذي لا يحسن التصرف، لمصلحته، وحفظًا للمال الذي تقوم به مصالح الدنيا من الضياع.
دروستە قەدەغەکردنی خەرج وسەرفی ماڵ لەسەر گێلەکان دابنرێت، ئەوانەی جوان مامەڵە بە ماڵو وسامانیانەوە ناکەن، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، وە لەپێناو پاراستنی ئەو ماڵەی کە بەرژەوەندیەکانی ژیانی دونیای لەسەر بنیات دەنرێت. info