《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

external-link copy
10 : 25

تَبَارَكَ ٱلَّذِيٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيۡرٗا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ وَيَجۡعَل لَّكَ قُصُورَۢا

گەورەو بەرز و پیرۆز و بەبەرەکەتە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت لە دونیادا باشترت پێ ئەدات لەوەی ئەوان بۆیان پێشنیار کردوویت، بەوەی لە دونیا باخ و بێستانت پێ بدات کە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلار و درەختەکانیدا بڕۆن و لەبەرو بوومەکەیان بخۆیت، وە لەگەڵ ئەوەدا چەند کۆشکێکیشت پێ بدات بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ بیت. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• اتصاف الإله الحق بالخلق والنفع والإماتة والإحياء، وعجز الأصنام عن كل ذلك.
وەسف کردنی پەرستراوی ھەق و ڕاستی، بەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە شتەکان بەدی دەھێنێت و سوود و قازانج و مردن و زیندووبوونەوەی بەدەستە، لە کاتێکدا بت و پەرستراوەکانی تر دەسەوسانن لەوەھا کارێک. info

• إثبات صفتي المغفرة والرحمة لله.
چەسپاندن و جێگیرکردنی ھەردوو سیفەتی لێخۆشبوون و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ زاتی اللە تەعالا. info

• الرسالة لا تستلزم انتفاء البشرية عن الرسول.
پەیامی پێغەمبەرایەتی ئەوە پێویست ناکات کە پێغەمبەر نابێت مرۆڤ بێت. info

• تواضع النبي صلى الله عليه وسلم حيث يعيش كما يعيش الناس.
تەوازع و خۆ بەگەورە نەزانینی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەئاست خەڵكیدا، خەڵکی چۆن ژیاون ئەویش ھەر وەک ئەوان ژیاوە. info