《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

external-link copy
55 : 23

أَيَحۡسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٖ وَبَنِينَ

ئایا ئەو دەستە و تاقمانەی دڵخۆش و سەرسامن بەو ماڵ و سامان و دارایی و مناڵانەی پێمان داون لەم دونیایەدا پێیان وایە چاکەمان لەگەڵدا کردوون پەلەمان کردووە لەخێڕ و خۆشی بۆیان؟! نەخێر وا نییە کە گومان دەبەن، بەڵکو ئەوەی پێمان داون تەنھا پەلکێش کردنیانە بۆ ئەوەی زیاتر بێ ئاگا بن، بەڵام ئەوان ھەست بەوە ناکەن، ئەمە تاقیکردنەوەیە نەک خەڵات کردن. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• الاستكبار مانع من التوفيق للحق.
لوتبەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگرە لە بەردەم تەوفیق و یارمەتی اللە تەعالا بۆ سەر ھەق و ڕاستی. info

• إطابة المأكل له أثر في صلاح القلب وصلاح العمل.
پاکوخاوێنی و حەڵاڵی خواردن و خواردنەوە کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر چاکی دڵ و چاکی کار و کردەوە. info

• التوحيد ملة جميع الأنبياء ودعوتهم.
یەکخواپەرستی ئاینی سەرجەم پێغەمبەران و بانگەوازەکەیان بووە. info

• الإنعام على الفاجر ليس إكرامًا له، وإنما هو استدراج.
نازو نیعمەت بەخشین بەکەسانی خراپەکار و تاوانبار ڕێز و شکۆ نییە بۆی، بەڵکو پەلکێش کردنیەتی بۆ زیاتر ڕۆچوون لەناو تاوان و گوناھ و خراپەکاریدا. info