《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。

external-link copy
14 : 10

ثُمَّ جَعَلۡنَٰكُمۡ خَلَٰٓئِفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لِنَنظُرَ كَيۡفَ تَعۡمَلُونَ

- ئەی خەڵکینە - پاش ئەو گەل و ئوممەتانەی کە بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناومان بردن ئێوەمان کردە جێگرەوە و جێنشینی ئەوان لەسەر زەوی، تاوەکو ببینین ئێوەیش چی ئەنجام دەدەن و چۆن ڕەفتار دەکەن؟ ئایا کاری خێر و چاکە ئەنجام دەدەن تاوەکو پاداشتی لەسەر وەربگرن، یاخود گوناھ و تاوان دەکەن و سزا و تۆڵەکەی وەربگرنەوە. info
التفاسير:
这业中每段经文的优越:
• لطف الله عز وجل بعباده في عدم إجابة دعائهم على أنفسهم وأولادهم بالشر.
میھرەبانی و لوتفی خوای گەورە (جل جلالە) بۆ بەندەکانی لەوەی کە نزا و پاڕانەوەی شەڕ و خراپیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان گیرا ناکات. info

• بيان حال الإنسان بالدعاء في الضراء والإعراض عند الرخاء والتحذير من الاتصاف بذلك.
ڕوونکردنەوەی حاڵی مرۆڤەکان کەچۆن لەکاتی تەنگ و چەڵەمە و ناڕەحەتیەکاندا ھانا و ھاوار بۆ لای خوا دەبەن، وە کاتێکیش خوای گەورە ئەو ناڕەحەتی و نەھامەتییەیان لەسەر لادەبات و جارێکی تر خۆشگوزەرانیان دەکات چۆن خێرا دەگەڕێنەوە سەر گوناهـ وتاوان کردن، وە خوای گەورە مرۆڤەکان ئاگادار دەکاتەوە بەو شێوەیە نەبن. info

• هلاك الأمم السابقة كان سببه ارتكابهم المعاصي والظلم.
نەمان و تیاچوونی گەلان و ئوممەتانی پێشوو ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ستەم و گوناھ و تاوان و سەرپێچیكردنی خوای گەورە. info