Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn

الأحزاب

external-link copy
1 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا

سووره‌تی (ئه‌حزاب) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٧٣) ئایه‌ته‌ (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب ده‌فه‌رمێت: چه‌ند ئایه‌تێك له‌م سووره‌ته‌دا هه‌بووه‌ له‌فزو حوكمه‌كه‌یشى نه‌سخ بۆته‌وه‌و تێیدا نه‌ماوه‌) بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ اتَّقِ اللَّهَ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره‌ [ وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی كافران و مونافیقان مه‌كه‌ [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (١) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 33

وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا

[ وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ] وه‌ تۆ شوێنی ئه‌و وه‌حیه‌ بكه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆت دێت [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (٢) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 33

وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا

[ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه‌ تۆ ته‌نها پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌ وه‌ كاره‌كانت ته‌نها به‌ خوای گه‌وره‌ بسپێره‌ [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (٣) ] وه‌ به‌سه‌ كه‌ كه‌سێك كاره‌كانی به‌خوای گه‌وره‌ بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یپارێزێ. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 33

مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٖ مِّن قَلۡبَيۡنِ فِي جَوۡفِهِۦۚ وَمَا جَعَلَ أَزۡوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔي تُظَٰهِرُونَ مِنۡهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمۡۚ وَمَا جَعَلَ أَدۡعِيَآءَكُمۡ أَبۡنَآءَكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ قَوۡلُكُم بِأَفۡوَٰهِكُمۡۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلۡحَقَّ وَهُوَ يَهۡدِي ٱلسَّبِيلَ

[ مَا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِنْ قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ ] ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (زه‌یدى كوڕى حاريثه) دابه‌زى كه‌ پێیان ده‌ووت: (زه‌یدی كوڕی محمد - صلی الله علیه وسلم -)، خوای گه‌وره‌ بۆ هیچ پیاوێك دوو دڵی له‌ لاشه‌دا دانه‌ناوه‌ كه‌ كه‌سێك كوڕى یه‌كێكى تر بێت و به‌ناو خۆته‌وه‌ بانگى بكه‌یت، یان پیاو به‌خێزانه‌كه‌ى خۆى بڵێت تۆ وه‌كو دایكم وایت، یان دڵێكیان ئیسلامی تێدا بێت و دڵێكیان كوفر یان نیفاقى تێدا بێت، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نها دڵێكه‌ یان ئیسلامه‌ یان كوفره‌ [ وَمَا جَعَلَ أَزْوَاجَكُمُ اللَّائِي تُظَاهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَاتِكُمْ ] وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ئێوه‌ (ظيهاریان) لێ ئه‌كه‌ن دایكی ئێوه‌ نین به‌ڵكو خێزانتانن، (ظيهار) واته‌: پیاو به‌ خێزانه‌كه‌ی خۆى بڵێ وه‌كو دایكم وایت، یان وه‌كو پشتی دایكم وایت، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى سووره‌تی (موجادیله‌) به‌ درێژی باسكراوه‌ [ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَاءَكُمْ أَبْنَاءَكُمْ ] وه‌ ئه‌و منداڵانه‌یشی كه‌ به‌ (ته‌به‌نی) به‌خێوتان كردوون ئه‌وانه‌ كوڕی ئێوه‌ نین و به‌ناو خۆتانه‌وه‌ بانگیان مه‌كه‌ن به‌ڵكو به‌ناوى باوكیانه‌وه‌ بانگیان بكه‌ن [ ذَلِكُمْ قَوْلُكُمْ بِأَفْوَاهِكُمْ ] ئه‌مه‌ هه‌ر به‌ ده‌م ئێوه‌ به‌ خێزانه‌كانتان ئه‌ڵێن وه‌كو دایكم وایت، یان به‌ منداڵێك كه‌ به‌خێوتان كردووه‌ ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خۆتان و به‌ناو خۆتانه‌وه‌ بانگی ئه‌كه‌ن وه‌كو ده‌وترا: (زه‌یدی كوڕی محمد - صلی الله علیه وسلم -) كه‌ دواتر ئه‌و شته‌ گۆڕا [ وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌ق ئه‌فه‌رمووێ [ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ (٤) ] وه‌ ڕێنماییاتان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 33

ٱدۡعُوهُمۡ لِأٓبَآئِهِمۡ هُوَ أَقۡسَطُ عِندَ ٱللَّهِۚ فَإِن لَّمۡ تَعۡلَمُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمۡۚ وَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٞ فِيمَآ أَخۡطَأۡتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتۡ قُلُوبُكُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا

{دەبێت هەموو كەس بەناوی باوكییەوە بانگ بكرێت} [ ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ ] (عبدالله¬ى كوڕى عومه‌ر) ده‌فه‌رمێت: ئێمه‌ هه‌ر به‌ (زه‌یدى كوڕى محمد) بانگى (زه‌یدى كوڕى حاريثه) مان ده‌كرد تا خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه‌ عائیشه‌ ده‌فه‌رمێت: (سه‌هله‌ى كچى سوهه‌یلى كوڕى عه‌مر) كه‌ خێزانى (ئه‌بى حوزه‌یفه‌ى كوڕى عوتبه‌) بوو هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وتى: (سالم) كه‌ كۆیله‌ى ئازادكراوى (ئه‌بو حوزه‌یفه‌) بوو دێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناومان، وه‌ من ته‌نها یه‌ك پۆشاكى كاركردنم له‌به‌ره‌و سه‌رم رووته‌، وه‌ ئێمه‌ به‌ كوڕى خۆمانى داده‌نێین، كه‌ (ئه‌بو حوزه‌یفه‌) به‌خێوى كردبوو به‌(ته‌به‌نى) هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (زه‌یدى) به‌خێو كردبوو (به‌ته‌به‌نى)، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به‌ناو باوكی خۆیانه‌وه‌ بانگیان بكه‌ن ئه‌وه‌ دادپه‌روه‌رتره‌ لای خوای گه‌وره‌ نه‌ك به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌خێوی كردوون و خزمه‌تیان ئه‌كات، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك خۆى بداته‌ پاڵ جگه‌ له‌ باوكى و بیشزانێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ باوكى نیه‌ ئه‌وه‌ كوفرى كردووه‌) (به‌ڵام بۆ رێزو خۆشه‌ویستى به‌ كه‌سێك بڵێیت كوڕم، یان كچم ئه‌وه‌ دروسته‌و ئاساییه‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خۆى به‌كارى هێناوه‌) [ فَإِنْ لَمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش نه‌تانزانی كوڕی كێیه‌و باوكی كێیه‌ [ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ ] ئه‌وه‌ براتانه‌ له‌ دینداو برای دینیتانه‌ یان خزمه‌تكارتانه‌، (ئه‌بو به‌كره‌) ده‌فه‌رمێت: (من له‌و كه‌سانه‌م كه‌ نازانرێت باوكم كێیه‌، بۆیه‌ من براى دینیتانم) [ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ ] وه‌ تاوانیشتان له‌سه‌ر نیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌ هه‌ڵه‌ كه‌سێك به‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی بڵێ وه‌ك دایكم وای یان خوشكم، له‌ ده‌می ده‌رچێت و نیه‌تی نه‌بێ، یاخود كه‌سێك به‌ناوی باوكیه‌وه‌ بانگ نه‌كات [ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دڵتانه‌وه‌ به‌ عه‌مدی ده‌رئه‌چێ ئه‌وه‌ تاوانتان له‌سه‌ره‌و (ظيهاره‌) و كه‌فاره‌ت ده‌كه‌وێته‌ سه‌رتان، به‌ خێزانه‌كه‌ت بڵێیت: وه‌كو دایكم یان خوشكم وایت، ئه‌وا ده‌بێت به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌یت، كه‌ ئێستا نیه‌ ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ رۆژوو بیت، نه‌تتوانى ده‌بێت شه‌ست فه‌قیر تێر بكه‌یت ژه‌مه‌ خواردنێك، یان نه‌وه‌د كیلۆ برنج بده‌یت به‌ فه‌قیر [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 33

ٱلنَّبِيُّ أَوۡلَىٰ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ مِنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَأَزۡوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمۡۗ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفۡعَلُوٓاْ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِكُم مَّعۡرُوفٗاۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَسۡطُورٗا

{خێزانەكانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوەڕدارانن} [ النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ پێشترو شایانتره‌ به‌ باوه‌ڕداران له‌ نه‌فسی خۆشیان له‌ دڵسۆزى و سۆزو به‌زه‌یى و په‌رۆشى بۆیان، كه‌ ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك ماڵى به‌جێهێشت ئه‌وا بۆ میراتگرانێتى، وه‌ هه‌ركه‌سێكیش قه‌رزار بوو ئه‌وه‌ له‌سه‌ر منه‌و من بۆى ده‌ده‌مه‌وه‌) [ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ] وه‌ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوه‌ڕدارانن له‌ رێزو به‌گه‌وره‌زانیندا، كه‌ له‌ دونیا له‌ دوای پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - نابێ كه‌س بیانخوازێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوان - صلی الله علیه وسلم - له‌ دونیاو قیامه‌تدا، به‌ڵام بۆ بینین و خه‌لوه‌و ئه‌و شتانه‌ هه‌ر حوكمی ئافره‌تی بێگانه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نها له‌ خواستندا نابێت كه‌س بیانخوازێت [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ ] (زوبێرى كوڕى عه‌ووام) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر قوڕه‌یش و ئه‌نصاره‌كان دابه‌زى كه‌ سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كردنى به‌ براى یه‌كترى و میراتیان له‌ یه‌كترى ئه‌برد به‌ڵام به‌م ئایه‌ته‌ نه‌سخ بووه‌وه‌): وه‌ خزمه‌كان ئه‌وان له‌ پێشترو شایانترن هه‌ندێكیان به‌ هه‌ندێكیان له‌ باوه‌ڕداران و كۆچكه‌ران له‌ میراتی بردندا له‌ حوكم و بڕیاردانى خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو باسمان كردو وتمان: له‌سه‌ره‌تادا كۆچكه‌ران یان باوه‌ڕداران هه‌ندێكیان میراتیان له‌ هه‌ندێكیان ئه‌برد، به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه‌ [ إِلَّا أَنْ تَفْعَلُوا إِلَى أَوْلِيَائِكُمْ مَعْرُوفًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر خۆتان چاكه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سوكارتاندا به‌وه‌ی كه‌ وه‌سیه‌تێك بكه‌ن كه‌ له‌ دوای من ئه‌وه‌نده‌ بكه‌ به‌ خێر، یان بیده‌ فه‌قیر، كه‌ ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌سخ بووه‌وه‌ به‌ ئایه‌تی میراث [ كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (٦) ] ئه‌م نه‌سخ بوونه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ هیجره‌تیان ئه‌كرد یان په‌یماننامه‌و به‌ڵێننامه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بووه‌ میراتیان له‌ یه‌ك بردووه‌ به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه‌، وه‌ ئه‌مه‌یش له‌ (لوح المحفوظ) و له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌م شته‌ نووسراوه‌ پێویسته‌ كاری پێ بكه‌ن. info
التفاسير: