Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
119 : 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون و کار بە شەریعەتەکەی دەکەن، تەقوای خواتان ھەبێت و لە خوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە ھەمیشە لەگەڵ دەستەی ڕاستگۆیاندا بن، ڕاستگۆ لە باوەڕ و کاروکردەوە و گوفتاردا، وە بزانن ڕزگار بوونتان نییە بە راستگۆیی نەبێت. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• وجوب تقوى الله والصدق وأنهما سبب للنجاة من الهلاك.
لەخوا ترسان و ڕاستگۆیی واجب و پێویستە، وە ھەردووکیشیان ھۆکاری ڕزگار بوونن لە فەوتان و تیاچوون و خەسارۆمەندی دین و دونیا. info

• عظم فضل النفقة في سبيل الله.
گەورەیی فەزڵی ماڵ و سامان بەخشین لە پێناو خوای گەورە. info

• وجوب التفقُّه في الدين مثله مثل الجهاد، وأنه لا قيام للدين إلا بهما معًا.
شارەزا بوون لە دین واجب و پێویستە، وەک چۆن جیھاد و تێکۆشان واجب و پێویستە، وە دینیش بە ھەردووکیان بەرقەرار دەبێت. info