Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
87 : 6

وَمِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡ وَإِخۡوَٰنِهِمۡۖ وَٱجۡتَبَيۡنَٰهُمۡ وَهَدَيۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

وە لە باوباپیران ونەوەکانیان وھەندێک لەبراکانیشیان کۆمەڵێکی زۆرمان ڕێنومایی کردن بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ھەڵمانبژاردن وکردمانن بەپێغەمبەر، وەشارەزای ڕێگای ڕاست ودروستمان کردن کە ڕێگای یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵی فەرمانەکانیەتی. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• من فضائل التوحيد أنه يضمن الأمن للعبد، خاصة في الآخرة حين يفزع الناس.
یەکێک لەفەزڵ وچاکەکانی یەکخواپەرستی وتەوحید ئەوەیە ئەمن وئاسایش بۆ بەندەکانی خوا دەستەبەر دەکات، بەتایبەتی لەدواڕۆژدا کاتێک کە ھەموو خەڵکی ترس دایاندەگرێت. info

• تُقَرِّر الآيات أن جميع من سبق من الأنبياء إنما بَلَّغوا دعوتهم بتوفيق الله تعالى لا بقدرتهم.
ئەم ئایەتانە باس لەوە دەکەن سەرجەم پێغەمبەرانی پێشووتر بەیارمەتی وتەوفیقی خوای گەورە بانگەوازەکەیان گەیاند، نەک بە ھێز وبازووی خۆیان. info

• الأنبياء يشتركون جميعًا في الدعوة إلى توحيد الله تعالى مع اختلاف بينهم في تفاصيل التشريع.
پێغەمبەران ھەموویان ھاوبەشن لەبانگەواز کردن بۆ یەکخواپەرستی، لەگەڵ بوونی جیاوازی لە نێوانیان لە شەریعەت و یاسا و ڕێساکانی عیبادەت و خواپەرستیاندا. info

• الاقتداء بالأنبياء سنة محمودة، وخاصة في أصول التوحيد.
چاوکردن لەپێغەمبەران وشوێنکەوتنیان کارێکی زۆر باشە، بەتایبەتی شوێنکەوتنیان لە بنەماکانی یەکخواپەرستیدا. info