Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
75 : 6

وَكَذَٰلِكَ نُرِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ مَلَكُوتَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلِيَكُونَ مِنَ ٱلۡمُوقِنِينَ

ھەروەک چۆن گومڕایی باوکی وگەل وھۆزو خزمەکانیمان پیشانی ئیبراھیمدا ھەرئاوا موڵک ودەسەڵاتی فراوانی خۆمان لەئاسمانەکان وەزەوی پیشانی ئیبراھیم دەدەین، تاوەکو بەڵگە بەو موڵکە فراوانە بھێنێتەوە لەسەر تاک وتەنھایی خوای گەورە کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وە تاوەکو لەوانەیش بێت کە یەقین ودڵنیایی تەواویان ھەیە کە بەڕاستی خوای گەورە تاک وتەنھایە وھیچ شەریک وھاوەڵێکی نیە، وە ئە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الاستدلال على الربوبية بالنظر في المخلوقات منهج قرآني.
بەڵگە ھێنانەوە بەتەماشاکردن وسەرنجدان وتێڕامان لەدروستکراوەکانی خوا لەسەر پەروەردگاریەتی وخوایەتی اللە تەعالا مەنھەجێکی قورئانیە. info

• الدلائل العقلية الصريحة توصل إلى ربوبية الله.
بەڵگە لۆژیکی وژیریە ڕاشکاوەکان مرۆڤ دەگەیەنن بە بوونی خوا وپەروەردگاریەتی اللەی بەرز وبڵند. info