Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
4 : 6

وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ

ھەرچیەک بێت بۆ ھاوەڵ بڕیاردەران لە بەڵگە ونیشانە لەلایەن پەروەردگاریانەوە پشتگوێیان خستووە و وازیان لێھێناوە، بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھات لەسەر یەکخواپەرستی، وە بەڵگەی زۆریشیان بۆ ھات لەسەر ڕاستی پێغەمبەرەکانی، لەگەڵ ئەوەدا پشتیان لێ ھەڵکرد وھیچ گوێیان پێ نەدا. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• شدة عناد الكافرين، وبيان إصرارهم على الكفر على الرغم من قيام الحجة عليهم بالأدلة الحسية.
ئەم ئایەتانە کەلەڕەقی وسەرسەختی بێباوەڕان وەدەردەخات، وە ڕوونی دەکاتەوە کە چەندێک ئەوان سوورن لەسەر بێباوەڕی خۆیان لەکاتێکدا بەڵگە ونیشانە گەلێکی زۆریشیان بۆ ھاتووە، لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەھەستەوەرەکانی خۆیان ھەستیان پێدەکرد. info

• التأمل في سنن الله تعالى في السابقين لمعرفة أسباب هلاكهم والحذر منها.
تێرامان لە سوننەتەکانی خوای گەورە لەوەی بەسەر گەلان وئوممەتانی پێشووی ھێناوە، تاوەکو ھۆکاری تیاچوون ونەمانیان بزانین بۆ ئەوەی ئاگاداریان بین وخۆمانیان لێ بپارێزین. info

• من رحمة الله بعباده أن لم ينزل لهم رسولًا من الملائكة لأنهم لا يمهلون للتوبة إذا نزل.
یەکێک لەڕەحم ومیھرەبانیەکانی خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی ئەوەیە فریشتەکانی نەکردووە بە پێغەمبەر بۆیان، چونکە ئەگەر فریشتەیان بۆ دابەزییایە ئەوا مۆڵەتی تەوبە وگەڕانەوەیانی پێ نەدەدان ئەگەر باوەڕیان پێ نەھێنایە. info