Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
21 : 6

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ

هیچ کەسێک وەک ئەو کەسە زوڵم وستەمەکەی گەورە نیە کە ھاوەڵ وشەریکی بۆ خوا بڕیار داوە، لەگەڵ خوادا شتی تریش دەپەرستێت، یان بێباوەڕە بەو ئایەت ونیشانە وبەڵگانەی کە نادرویەتیە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، بێگومان ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵیان بۆ خوا دانا وئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئەویان بەدرۆزانی ھەرگیز سەرفراز نابن ئەگەر تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە بۆلای خوا. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• بيان الحكمة في إرسال النبي عليه الصلاة والسلام بالقرآن، من أجل البلاغ والبيان، وأعظم ذلك الدعوة لتوحيد الله.
ڕوونکردنەوەی حیکمەتی ناردنی پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر بێت) بەقورئانەوە، کە خوای گەورە ناردویەتی تاوەکو ئەو قورئانە بگەیەنێت بەخەڵکی و بۆشیان ڕوون بکاتەوە، لەھەموویشی گەورەتر بانگەوازکردنی خەڵکی بۆ یەکخواپەرستی ودوور کەوتنەوە لە بت پەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆی. info

• نفي الشريك عن الله تعالى، ودحض افتراءات المشركين في هذا الخصوص.
نەفی شەریک وھاوەڵ بڕیارداندان بۆ خوای گەورە، وە تێکشکاندانی تەواوی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە موشریک وھاوەڵ بڕیاردەران لەم بارەیەوە دروستیان کردبوو. info

• بيان معرفة اليهود والنصارى للنبي عليه الصلاة والسلام، برغم جحودهم وكفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کەجولەکە وگاورەکان تا چی ئەندازەیەک پێغەمبەری خوایان ناسیووە (سەلامی خوای لێ بێت) وەک کوڕ ومناڵەکانی خۆیان ناسیویانە، چونکە تەواوی سیفات ورەوشت وئاکارەکانی ئەو لە کتێبەکانی ئەواندا پێشتر باسکراوە، کەچی ھەر سەرسەخت وعیناد بوون وباوەڕیان پێ نەکرد وئیمانیان پێ نەھێنا. info