Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

الأنعام

Ilan sa mga Layon ng Surah:
تقرير عقيدة التوحيد والرد على ضلالات المشركين.
جەختکردنەوە لەسەر بیروباوەڕی تەوحید -یەک خوا پەرستی- وە ڕەتدانەوەى گومڕاییەکانى موشریکەکان. info

external-link copy
1 : 6

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡ يَعۡدِلُونَ

ھەموو سوپاس و ستایشێکی پڕ لەجوانی و خۆشەویستی بۆ خوایەکی تەواوی بێ کەموکورتی لەھەموو شتێک، بۆ ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە کە لە پێشووتر ھاوشێوەیان نەبووە، وە شەو و ڕۆژی دروستکردووە کە بەدوای یەکدا دێن و دەچن، شەوی دروستکردووە بۆ تاریکی، وە ڕۆژیشی بۆ ڕووناکی بەدیھێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕان جگە لەخوا دەکەنە شەریک و ھاوتای ئەو. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• شدة عناد الكافرين، وبيان إصرارهم على الكفر على الرغم من قيام الحجة عليهم بالأدلة الحسية.
ئەم ئایەتانە کەلەڕەقی وسەرسەختی بێباوەڕان وەدەردەخات، وە ڕوونی دەکاتەوە کە چەندێک ئەوان سوورن لەسەر بێباوەڕی خۆیان لەکاتێکدا بەڵگە ونیشانە گەلێکی زۆریشیان بۆ ھاتووە، لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەھەستەوەرەکانی خۆیان ھەستیان پێدەکرد. info

• التأمل في سنن الله تعالى في السابقين لمعرفة أسباب هلاكهم والحذر منها.
تێرامان لە سوننەتەکانی خوای گەورە لەوەی بەسەر گەلان وئوممەتانی پێشووی ھێناوە، تاوەکو ھۆکاری تیاچوون ونەمانیان بزانین بۆ ئەوەی ئاگاداریان بین وخۆمانیان لێ بپارێزین. info

• من رحمة الله بعباده أن لم ينزل لهم رسولًا من الملائكة لأنهم لا يمهلون للتوبة إذا نزل.
یەکێک لەڕەحم ومیھرەبانیەکانی خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی ئەوەیە فریشتەکانی نەکردووە بە پێغەمبەر بۆیان، چونکە ئەگەر فریشتەیان بۆ دابەزییایە ئەوا مۆڵەتی تەوبە وگەڕانەوەیانی پێ نەدەدان ئەگەر باوەڕیان پێ نەھێنایە. info