Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
15 : 46

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ إِنِّي تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَإِنِّي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ

ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیزادمان کردووە و فەرمانمان پێداوە کە بە چاکی و بە جوانی مامەڵە لەگەڵ دایک و باوکیدا بکات، تا لە ژیاندا ماون ، وە لە دوای مردنیشیان بەمەرجێک ناڕەزایی (اللە تەعالای) تێدا نەبێت، بە تایبەت لەگەڵ دایکیدا، چونکە بەپێستی سکی بەدەم ئازار و ناڕەحەتییەوە ھەڵی گرتووە، وە بەدەم ژان و ئێش و ئازارەوە بوویەتی، ماوەی لە سکدا بوون و شیرپێدانەکەی سی مانگی خایاندووە، کاتێك ئەگاتە تەمەنی ھەرە بەھێزی و ئەبێ بە چل ساڵ دەڵێت: (پەروەردگارا کۆمەکی و یارمەتیم بدە تا بە تەواوی سوپاسگوزاری ئەو ناز و نیعمەتانە بم کە ڕشتووتە بەسەر خۆم و دایک و باوکمدا، وە یارمەتیم بدە تا ئەو کردەوە چاکانە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم نەوەکانم چاک و چاکەکاربن، لەڕاستیدا من پەشیمانم لە گوناھەكانم وە بە دڵ گەڕاومەتەوە بۆ لای تۆ ، وە لە ئەوانەم کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت دەبم، و لە ڕیزی مسوڵمانان وئیماندارانم) info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• بيان مكانة بِرِّ الوالدين في الإسلام، بخاصة في حق الأم، والتحذير من العقوق.
ڕوونکردنەوەى چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوکدا لەئاینی ئیسلامدا، بەتایبەت دایک، وە ئاگادارکردنەوە لە ئەزیەت و ئازاردانیان. info

• بيان خطر التوسع في ملاذّ الدنيا؛ لأنها تشغل عن الآخرة.
ئاگادارکردنەوە لە خراپی باوەش کردن بەخۆشییەکانی دونیادا، چونکە ڕۆژی قیامەتمان لەبیردەباتەوە. info

• بيان الوعيد الشديد لأصحاب الكبر والفسوق.
ھەڕەشەیەکی زۆر توند لەئەوانەى لوتبەرزن -خۆبەگەورەزانن- و خراپەکارن. info