Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
8 : 45

يَسۡمَعُ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسۡتَكۡبِرٗا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٖ

ئەم بێباوەڕانە کاتێک ئایەتەکانی اللە تەعالایان بەسەردا دەخوێنرێتەوەو دەیبیستن، پاشان لەبری ئەوەی باوەڕی پێ بھێنن، بەردەوامن لەسەر ئەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەی لەسەری بوون، وە خۆیان بەگەورە دەزانن لەئاست شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی، ھەروەک ئەوەی ئەو ئایەتانەی بەسەریاندا خوێنرایەوە نەیانبیستبێت، جا کەوابێت ئەی پێغەمبەر پێیان ڕابگەیەنە چی سزایەکی سەختی بەئازار لە ڕۆژی دواییدا چاوەڕوانیانە. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الكذب والإصرار على الذنب والكبر والاستهزاء بآيات الله: صفات أهل الضلال، وقد توعد الله المتصف بها.
درۆکردن و سوور بوون لەسەر گوناھ و تاوان و لوتبەرزی و گاڵتەکردن بە بەڵگە و نیشانەکانی اللە تەعالا، سیفاتی خەڵکانێکی گومڕان، بێگومان اللە تەعالایش ھەڕەشی گەورەی کردووە لەم جۆرە کەسانە. info

• نعم الله على عباده كثيرة، ومنها تسخير ما في الكون لهم.
ناز و نیعمتەکانی اللە تەعالا زۆرن بەسەر بەندەکانیەوە، یەکێک لەو نیعمەتانە موسەخەر و ژێربارکردنی گەردونە بۆیان. info

• النعم تقتضي من العباد شكر المعبود الذي منحهم إياها.
ناز و نیعمەت ئەوە دەخوازێت لەبەندەکان کە شوکر و سوپاسی ئەو پەروەردگارە بکەن کە پێی بەخشیوون. info