Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
46 : 40

ٱلنَّارُ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا غُدُوّٗا وَعَشِيّٗاۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدۡخِلُوٓاْ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ أَشَدَّ ٱلۡعَذَابِ

لەدوای مردنیشیان فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی ھەموو بەیانی و ئێوارانێک لەناو گۆڕەکانیاندا بەئاگر سزا دەدرێن، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەوترێت: فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی بخەنە ناو سەخترین و گەورەترین سزای دۆزەخەوە، لەبەرامبەر ئەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان و ڕێگرییەی کردیان لە رێبازی اللە تەعالا. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• أهمية التوكل على الله.
ئەم ئایەتانە گرنگی تەوەکول -پشت بەستن- بە اللە تەعالا دەردەخەن. info

• نجاة الداعي إلى الحق من مكر أعدائه.
وە ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ڕزگار بوونی بانگخوازی بەھەق لە فڕوفێڵێ دوژمنان. info

• ثبوت عذاب البرزخ.
جێگیر بوون و چەسپاندنی سزای ناو گۆڕ. info

• تعلّق الكافرين بأي سبب يريحهم من النار ولو لمدة محدودة، وهذا لن يحصل أبدًا.
بێباوەڕان لە دۆزەخدا دەست دەگرن بەھەموو شتێکەوە تاوەكو کەمێک لەسزای ئاگریان لەسەر کەم بکاتەوە، گەر بۆ ماوەیەکی دیاری کراویش بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە ھەرگیز ڕوونادات. info