Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
31 : 40

مِثۡلَ دَأۡبِ قَوۡمِ نُوحٖ وَعَادٖ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۚ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلۡمٗا لِّلۡعِبَادِ

وەک دابوونەریتی ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بە درۆزانی و باوەڕیان نەھێنا، وەک گەلی نوح و گەلی عاد و گەلی سەمود و ئەوانەیش بەدوای ئەواندا ھاتن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بەھۆی بێباوەڕی و بەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیانەوە لەناوی بردن و سزای خۆی بەسەردا ڕشتن، وە اللە تەعالا زوڵم و ستەمی بۆ بەندەکانی ناوێت، بەڵکو وەک تۆڵە و سزای شیاو بەھۆی گوناھ و تاوانی خۆیانەوە سزایان دەدات و لەناویان دەبات. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• لجوء المؤمن إلى ربه ليحميه من كيد أعدائه.
پەنابردنی باوەڕدار بۆ پەروەردگاری بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە فڕوفێڵی دوژمنەکانی. info

• جواز كتم الإيمان للمصلحة الراجحة أو لدرء المفسدة.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەبەر بەرژەوەندیەکی باشتر و چاکتر، یان بۆ نەھێشتن و لادانی خراپە ھەندێک جار باوەڕەکەی بشارێتەوە و نەھێڵێت خەڵکی پێی بزانن. info

• تقديم النصح للناس من صفات أهل الإيمان.
ئامۆژگاری کردن خەڵکی لە سیفاتە جوان و خاسەکانی ئەھلی ئیمانە. info