Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
21 : 4

وَكَيۡفَ تَأۡخُذُونَهُۥ وَقَدۡ أَفۡضَىٰ بَعۡضُكُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ وَأَخَذۡنَ مِنكُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا

چۆن دروستە ئەو مارەیەیان لێوەربگرنەوە، کە پاش ئەو پەیوەندی و خۆشەویستی وتام وچێژ وەرگرتنە لەیەکتر وئاگادار بوون لە نھێنی یەکتر دروست بووە لەنێوانتاندا، تەماحکردنە ئەو مارەیەی کە لای ئەوانە پاش ئەوەی باسکرا کارێکی خراپ وقێزەونە، بێگومان ئەوانیش پەیمانێکی توند وتۆڵ وئەستوریان لە ئێوە وەرگرتووە، ئەویش ئەوەیە ئەو ژنانە بە ووشەی خوای گەورە وشەریعەتەکەی بۆتان حەڵاڵ بوون. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• إذا دخل الرجل بامرأته فقد ثبت مهرها، ولا يجوز له التعدي عليه أو الطمع فيه، حتى لو أراد فراقها وطلاقها.
ئەگەر ھەر پیاوێک چووە لای ئافرەتێک بە گرێبەستێکی شەرعی ئەوا مارەییەکەی دەکەوێتە گەردنی ئەو پیاوەوە، وە دروست نیە کە دەست درێژی بکاتە سەر ئەو مارەییە و چاوی تێببڕێت، تەنانەت ئەگەر وویستی تەڵاقی بدات و لێی جیاش بێتەوە. info

• حرم الله تعالى نكاح زوجات الآباء؛ لأنه فاحشة تمقتها العقول الصحيحة والفطر السليمة.
خوای گەورە حەرامی کردووە کە پیاو باوەژنی خۆی بھێنێت، چونکە کارێکی خراپ و نەشیاوە، وە ژیری و فیترەی سەلیمیش بەکارێکی خراپی دادەنێن. info

• بين الله تعالى بيانًا مفصلًا من يحل نكاحه من النساء ومن يحرم، سواء أكان بسبب النسب أو المصاهرة أو الرضاع؛ تعظيمًا لشأن الأعراض، وصيانة لها من الاعتداء.
خوای گەورە زۆر بە وردی ڕوونی کردوەتەوە کێن ئەو ئافرەتانەی حەڵاڵە هاوسەرگیری بكرێت لە گەڵیاندا و كێ حەرامە پیاو بیانخوازێت، جا بەھۆی نەسەبەوە بێت، یان بەھۆی ژن و ژنخوازییەوە بێت، یان بەھۆی شیرخواردنەوە بێت، ئەویش بۆ بەگەورە گرتنی ئەو بابەتە و پاراستنی لەدەست درێژی و سنور نەبەزاندنی. info