Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
168 : 4

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَظَلَمُواْ لَمۡ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغۡفِرَ لَهُمۡ وَلَا لِيَهۡدِيَهُمۡ طَرِيقًا

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا و بەپێغەمبەرەکەی وستەمیان لەدەرونی خۆیان کرد بەوەی لەسەر بێباوەڕی مانەوە، ئەوانە خوای گەورە لێیان خۆش نابێت ئەگەر ھەر بەو شێوەیە بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕیەکەیان، وە ڕێنوێنیشیان ناکات بۆ ڕێگای ڕاست تاوەکو ڕزگاریان بێت لەسزای خوای گەورە. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• إثبات النبوة والرسالة في شأن نوح وإبراهيم وغيرِهما مِن ذرياتهما ممن ذكرهم الله وممن لم يذكر أخبارهم لحكمة يعلمها سبحانه.
جێگیر کردنی پیغەمبەرایەتی وپەیامداری نوح وئیبراھیم و غەیری ئەوانیش لە نەوەکانیان، ئەوانەی کە خوای گەورە لەقورئاندا باسی کردوون، وە ئەوانەشیان کە باس وخواس نەکراون، ئەویش لەبەر ھەر حیکمەتێک بێت کە خوا خۆی دەیزانێت. info

• إثبات صفة الكلام لله تعالى على وجه يليق بذاته وجلاله، فقد كلّم الله تعالى نبيه موسى عليه السلام.
جێگیر کردنی سیفەتی قسە و کەلام بۆ خوای گەورە بەو شێوەیەی کە شایستەی زاتی ھەق تەعالای ئەو بێت، بێگومان خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسای پێغەمبەری کرد (سەلامی خوای لێ بێت). info

• تسلية النبي محمد عليه الصلاة والسلام ببيان أن الله تعالى يشهد على صدق دعواه في كونه نبيًّا، وكذلك تشهد الملائكة.
دڵدانەوەی خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بەڕوونکردنەوەی ئەوەی کە خوای باڵادەست شاھیدی دەدات لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو بانگەوازەی وەک پێغەمبەرێک دەیکات، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ئەو شاھیدیەی بۆ دەدەن. info