Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
13 : 33

وَإِذۡ قَالَت طَّآئِفَةٞ مِّنۡهُمۡ يَٰٓأَهۡلَ يَثۡرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمۡ فَٱرۡجِعُواْۚ وَيَسۡتَـٔۡذِنُ فَرِيقٞ مِّنۡهُمُ ٱلنَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوۡرَةٞ وَمَا هِيَ بِعَوۡرَةٍۖ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارٗا

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بۆ باوەڕداران بکە کاتێک دەستەیەک لە دووڕوان بە خەڵکی مەدینەیان وت : ئەی خەڵکی یەثرب (یەثرب: پێش ئیسلام ناوی مەدینە بوو) ئێوە لێرە لای خوارووی چیای سەلع كە نزیک خەندەقە شوێنی مانەوەتان نییە بگەڕێنەوە ماڵەکانتان، دەستەیەکی تریان داوای مۆڵەتیان دەکرد لە پێغەمبەر (صلی الللە علیە وسلم) بۆ ئەوەی بگەرێنەوە ماڵەکانیان بە بیانووی ئەوەی ماڵەکانیان پارێزراو نییە و دیارە لە دوژمنەوە، نەخێر وانییە لەڕاستیدا ماڵەکانیان دیار نەبوو لە دوژمنەوە وەک گومانیان دەبرد، بەڵکو بەو بڕ و بیانووە درۆیانە دەیانویست لە دوژمن ھەڵبێن. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• منزلة أولي العزم من الرسل.
ئەم ئایەتانە پلە و پایەی پێغەمبەرانی (أولو العزم= خاوەن وره بەرزەكان) دەردەخات. info

• تأييد الله لعباده المؤمنين عند نزول الشدائد.
پشتیوانی و پاڵپشتی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی لە کاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info

• خذلان المنافقين للمؤمنين في المحن.
پشت بەردان و لاچۆڵ کردنی باوەڕداران له لايەن دووڕوەکانەوە لەکاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info