Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
27 : 30

وَهُوَ ٱلَّذِي يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهۡوَنُ عَلَيۡهِۚ وَلَهُ ٱلۡمَثَلُ ٱلۡأَعۡلَىٰ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

اللە ئەو زاتە پیرۆزەیە بەدیھێنانی دەست پێکردووە بە جۆرێک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە پاشان دوای نەمان و تیاچوونی دەیگەڕێنێتەوە، وە گەڕاندنەوەیش ئاسانترە لەبەدیھێنانی سەرەتا، وە ھەردووکیشیان ئاسان و سووکە بۆ اللە تەعالا، چونکە ئەگەر ھەر شتێکی ویست، تەنھا ھێندەی بەسە بڵێ: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھەر بۆ ئەوە ھەموو سیفەتێکی بەرز و بڵند و پیرۆز لە ئاسمانەکان و زەویدا، وە ھەر ئەو زاڵی بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و بەرێوەبەردنیدا. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• خضوع جميع الخلق لله سبحانه قهرًا واختيارًا.
ملکەچ بوونی ھەموو بەدیھێنراوەکان بۆ اللە تەعالا جا بە زۆر یان بەڕەزامەندی خۆیان بێت. info

• دلالة النشأة الأولى على البعث واضحة المعالم.
بەڵگەی بەدیھێنانی یەکەم لەسەر زیندووبونەوە بەڵگە گەلێکی ڕوون و ئاشکرایە. info

• اتباع الهوى يضل ويطغي.
شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو مرۆڤ گومڕا و یاخی دەکات. info

• دين الإسلام دين الفطرة السليمة.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی فیترەتی ساغ و سەلیمە. info