Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
168 : 3

ٱلَّذِينَ قَالُواْ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ وَقَعَدُواْ لَوۡ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُواْۗ قُلۡ فَٱدۡرَءُواْ عَنۡ أَنفُسِكُمُ ٱلۡمَوۡتَ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

ئەوانەی کە جێمان و نەچوون بۆ جەنگ لەگەڵ باوەڕداراندا، ووتیان بە خزم وکەسوکارەکانیان ئەوانەیان کە تووشی بەڵا وناڕەحەتی وکوشتن بوونەوە، ئەگەر بھاتایە بەگوێی ئێمەیان بکردایە و نەچوونایە بۆ جەنگ کردن ئەوا نەدەکوژران، ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا پێیان بڵێ: کاتێک کە مردن یەخەی گرتن لەخۆتانی دوور بخەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی کە دەیکەن ودەڵێن: ئەگەر بھاتایە بەگوێیان بکردنایە نەدەکوژران، وە ھۆکاری ڕزگار بوونتان لە مردن دانیشتن ونەچوونە بۆ جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوادا. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• من سنن الله تعالى أن يبتلي عباده؛ ليتميز المؤمن الحق من المنافق، وليعلم الصادق من الكاذب.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە بەندەکانی تاقی دەکاتەوە تاوەکو باوەڕداری ڕاستەقینە لە دووڕوو، وە ڕاستگۆ لە درۆزن جودا بکاتەوە. info

• عظم منزلة الجهاد والشهادة في سبيل الله وثواب أهله عند الله تعالى حيث ينزلهم الله تعالى بأعلى المنازل.
گەورەیی پلە وپایەی جیھاد وتێکۆشان و شەھید بوون لە ڕێگای خوا وپاداشتی گەورەی خاوەنەکانیان لای خوای گەورە، ئەوانە پەروەردگار لە بەرزترین جێگا شوێنی بۆ ئامادە کردووون. info

• فضل الصحابة وبيان علو منزلتهم في الدنيا والآخرة؛ لما بذلوه من أنفسهم وأموالهم في سبيل الله تعالى.
فەزڵی ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا، وە ڕوونکردنەوەی بەرزی پلە وپایەیان لەدونیا ودواڕۆژدا، لەبەر ئەوەی گیان و ماڵ وسامانی خۆیان بەخشی لەڕێگای خوای بەرز وبڵند. info