Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
166 : 3

وَمَآ أَصَٰبَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡتَقَى ٱلۡجَمۡعَانِ فَبِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَلِيَعۡلَمَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

ئەوەی لەڕۆژی بەیەک گەیشتنی ئێوە ودەستەی بێباوەڕان لە ڕۆژی ئوحود لە کوشتن وبریندار بوون وشکست دووچاری بوون بە مۆڵەتی خوا وبەقەدەری ئەو بوو، ئەویش لەبەر حیکمەتێکی گەورە بۆ ئەوەی باوەڕدارانی ڕاستەقینە بەدەر بکەون. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• من سنن الله تعالى أن يبتلي عباده؛ ليتميز المؤمن الحق من المنافق، وليعلم الصادق من الكاذب.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە بەندەکانی تاقی دەکاتەوە تاوەکو باوەڕداری ڕاستەقینە لە دووڕوو، وە ڕاستگۆ لە درۆزن جودا بکاتەوە. info

• عظم منزلة الجهاد والشهادة في سبيل الله وثواب أهله عند الله تعالى حيث ينزلهم الله تعالى بأعلى المنازل.
گەورەیی پلە وپایەی جیھاد وتێکۆشان و شەھید بوون لە ڕێگای خوا وپاداشتی گەورەی خاوەنەکانیان لای خوای گەورە، ئەوانە پەروەردگار لە بەرزترین جێگا شوێنی بۆ ئامادە کردووون. info

• فضل الصحابة وبيان علو منزلتهم في الدنيا والآخرة؛ لما بذلوه من أنفسهم وأموالهم في سبيل الله تعالى.
فەزڵی ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا، وە ڕوونکردنەوەی بەرزی پلە وپایەیان لەدونیا ودواڕۆژدا، لەبەر ئەوەی گیان و ماڵ وسامانی خۆیان بەخشی لەڕێگای خوای بەرز وبڵند. info