Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
12 : 27

وَأَدۡخِلۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖۖ فِي تِسۡعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَقَوۡمِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ

دەستت بخە باخەڵی کراسەکەتەوە، ئەوەی لە پاڵ گەردنتدایە، دوای ئەوەی دەستت لە باخەڵت دەرھێنا بەسپێتی و درەوشاوەیی دێتە دەرەوە، سپی وەک بەفر نەک تووشی بەڵەکی ھاتبێت، ئەم نیشانەیەش لەو نۆ نیشانەیەیە کە نیشانەن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی تۆ، لەگەڵ ئەم دەستە سپی و درەوشاوەیە، نیشانەکانی تری: گۆچانەکە، و ساڵانی قات و قڕی، و کەم بوونەوەی بەروبوومی دار و دەرخت، وە تۆفان و لافاوەکە، کوللە، و ئەسپێ، و بۆقەکان، و خوێن، بەم بەڵگانەوە بڕۆ بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و بێباوەڕ بوون پێی. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• القرآن هداية وبشرى للمؤمنين.
قورئانی پیرۆز ڕێنومایی و موژدەیە بۆ باوەڕداران. info

• الكفر بالله سبب في اتباع الباطل من الأعمال والأقوال، والحيرة، والاضطراب.
باوەڕ نەبوون بە اللە تەعالا ھۆکاری شوێنکەوتنی باتڵ و ناھەقیە لە کار و کردەوە و گوفتار و وتاردا، وە ھۆکاریشە بۆ سەرگەردانی و تێکچوونی دەروون. info

• تأمين الله لرسله وحفظه لهم سبحانه من كل سوء.
اللە تەعالا بەڵێنی پاراستنی سەرجەم پێغەمبەرانی داوە لەھەموو خراپەیەک بکرێت بەرامبەریان. info