Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
21 : 25

۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ نَرَىٰ رَبَّنَاۗ لَقَدِ ٱسۡتَكۡبَرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ وَعَتَوۡ عُتُوّٗا كَبِيرٗا

ئەو بێباوەڕانەی بە ھیوای دیداری ئێمە نین. وە لە سزایشمان ناترسن، دەڵێن: ئەوە بۆچی اللە فریشتەی نەناردە خوارەوە بۆ سەرمان، تاوەکو ھەواڵی ڕاستگۆیی موحەممەدمان پێ بدەن، یان بۆچی پەروەردگاری خۆمان بەچاو نەبینی تاڕاستی پێغەمبەرمان پێ بڵێ؟ بێگومان ئەوانە خۆیان بە گەورە زانی تا ئەو خۆبەگەورە زانینەیان ڕێگری باوەڕھێنانی لێکردن، بەم وتە و گوفتارانەیان سنووریان بەزاندوو و کەوتنە ناو کوفر و بێباوەڕی و سەرکەشیەکی گەورەوە. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الكفر مانع من قبول الأعمال الصالحة.
کوفر و بێباوەڕی ڕێگرە لە گیرا بوونی کار و کردەوە چاکەکان، چونکە مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ھەر کار وکردەوەیەكی چاکە ئیمان و باوەڕێکی ڕاست و دروستە. info

• خطر قرناء السوء.
ئەم ئایەتانە مەترسی ھاوەڵ و ھاوڕێی خراپمان بۆ دەردەخەن. info

• ضرر هجر القرآن.
زیانی جێھێشتن و وازھێنان لە قورئان خوێندنەوە و کار پێ نەکردنی. info

• من حِكَمِ تنزيل القرآن مُفَرّقًا طمأنة النبي صلى الله عليه وسلم وتيسير فهمه وحفظه والعمل به.
یەکێک لەو حیکمەتانەی کە قورئانی پیرۆز بە بەش بەش و کەم کەم دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو بەئاسانی لێی تێ بگات، وە ئاسانیش بێت بۆ لەبەر کردن و کار پێکردنی، چونکە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خوێنەواری نەبووە. info