Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

Numero ng Pahina:close

external-link copy
135 : 2

وَقَالُواْ كُونُواْ هُودًا أَوۡ نَصَٰرَىٰ تَهۡتَدُواْۗ قُلۡ بَلۡ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِـۧمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

جولەکە وگاورەکان ووتیان بەم ئومەتە (بە موسڵمانان): ببن بە جولەکە یان گاور ئەوسا دەکەونە سەر ڕێگای ڕاست وھیدایەت، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: نەخێر ئێمە شوێن ئاینی ئیبراھیم دەکەوین وپەیڕەوی لەو دەکەین، چونکە لە ھەموو ئاینێکی خوار وخێچ لایداوە، وە ھیچ کاتێک ھیچ کەسێکیشی نەکردووە بە ھاوبەش بۆ خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
136 : 2

قُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِيَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ

ئەی باوەڕداران ئێوەش بە بانگەشەکەرانی ئەم بانەگەوازە ناھەقە لە جولەکە وگاورەکان بڵێن: باوەڕمان ھەیە بە خوای گەورە و قورئانی پیرۆز کە دابەزیووە بۆمان، وە باوەڕمان ھەیە بەوەی دابەزی بۆ سەر ئیبراھیم و نەوەکانی (ئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب) وە باوەڕمان ھەیە بە ئینجیل کە خوای گەورە ناردی بۆ عیسی، وە باوەڕمان ھەیە بەھەموو ئەو پەرتووکانەی کە خوای گەورە ناردوونی بۆ سەرجەم پێغەمبەران، وە ھیچ جیاوازیەکیش ناکەین لە نێوانیاندا، بەوەی باوەڕمان ھەبێت بە ھەندێکیان و بێباوەڕیش بین بە ھەندێکی تریان، وە بەتەنھاش ملکەچ وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوین. info
التفاسير:

external-link copy
137 : 2

فَإِنۡ ءَامَنُواْ بِمِثۡلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهۡتَدَواْۖ وَّإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا هُمۡ فِي شِقَاقٖۖ فَسَيَكۡفِيكَهُمُ ٱللَّهُۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

جا ئەگەر جولەکە وگاورەکان وجگە ئەوانیش لە بێباوەڕان وەک ئێوە باوەڕیان ھێنا: ئەوا مانای وایە بەڕاست وڕێکی شوێن ئەو ڕاستە ڕێ کەوتوون کە خوای گەورە پێی ڕازیە، وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکردو باوەڕیان نەھێنا، بەوەی ھەموو پێغەمبەران یان ھەندێکیانیان بەدرۆ خستەوە وباوەڕیان پێ نەھێنان، دیارە لەڕاستی لایانداوە لەناکۆکی ودژایەتی کردندان، جا ئەی پێغەمبەر تۆ دڵگران مەبە، چونکە تۆ ھەر خوات بەسە، و لە ئازار وخراپەیان دەتپارێزێت، وسەرت دەخات بەسەریاندا، وه زۆریش بیسەرە بەگوفتارەکانیان، وە زۆریش زانایە بە نیەت وکار وکردەوەیان. info
التفاسير:

external-link copy
138 : 2

صِبۡغَةَ ٱللَّهِ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبۡغَةٗۖ وَنَحۡنُ لَهُۥ عَٰبِدُونَ

پابەندبن بە ئاینی خوای گەورەوە، لە ئاشکرا ونێھێنیتان، ئەو ئاینەی کە دروستی کردوون لەسەری، وە بزانە ھیچ ئاین وبەرنامەیەک باشتر وچاکتر نیە لە ئاین وبەرنامەی خوای گەورە، چونکە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ فیترەتی پاکی مرۆڤدا، ھەرچی بەرژەوەندی بێت دەستەبەری دەکات بۆ مرۆڤەکان وھەرچیش خراپەیە دووریان دەخاتەوە لێیان، وە بڵێن: ئێمە تەنھا خوای گەورە دەپەرستین و ھیچ شتێک ناکەین بەھاوەڵی. info
التفاسير:

external-link copy
139 : 2

قُلۡ أَتُحَآجُّونَنَا فِي ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡ وَلَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُخۡلِصُونَ

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا ئەی خاوەن نامەکان ئێوە دەمەقاڵێی ئەوەمان لەگەڵدا دەکەن، گوایە ئێوە لە پێشترن بە خوای گەورە وئاینەکەی، چونکە ئاینەکەی ئێوە کۆنترە و پەرتووکەکەتان پێشتر دابەزیووە، ئەوە بزانن کە ئەوانە ھیچ سودێکی نیە بۆتان، خوای گەورە (اللە) (جل جلالە) پەروەردگاری ھەموومانە وتایبەت نیە تەنھا بە ئێوەوە، کاروکردەوەکانمان بۆ خۆمان وئێوە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە کاروکردەوەکانی ئێوەش بۆ خۆتان وئێمە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە ھەموو کەس پاداشتی کاروکردەوەی خۆی وەردەگرێتەوە، وە ئێمەش دڵسۆز وموخلیصین بۆ خوای گەورە لە بەندایەتی کردن وگوێڕایەڵی کردنی، وە ھیچ شتێکیش ناکەین بە ھاوبەش وھاوەڵی. info
التفاسير:

external-link copy
140 : 2

أَمۡ تَقُولُونَ إِنَّ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطَ كَانُواْ هُودًا أَوۡ نَصَٰرَىٰۗ قُلۡ ءَأَنتُمۡ أَعۡلَمُ أَمِ ٱللَّهُۗ وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ

وە یان ئەی خاوەن نامەکان ئێوە پێتان وایە: ئیبراھیم و ئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب، وئەو پێغەمبەرانەیش لە نەوەکانی یەعقوب ھاتوون ھەموویان لەسەر ئاینی جولەکە یان گاور بوون، دەی ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئایا ئێوە لە خوای گەورە زاناترن؟ ئەو باشتر دەزانێت یان ئێوە؟ جا ئەگەر وایانزانی ئەو پێغەمبەرانە لەسەر ئاینی ئەوانن، ئەوا بێگومان درۆیان کردووە، چونکە ڕەوانە کردن ومردنی ئەوان پێش ھاتنی تەورات و ئینجیل بووە، بەمەشدا دەزانرێت ئەوەی کە دەیڵێن درۆیە بەدەم خوا و پێغەمبەرەکانیەوە ھەڵیدەبەستن، چونکە بێگومان ئەوان ئەو ھەق وڕاستیەی کە دابەزی بۆیان ھەموویان شاردەوە، وە ھیچ کەسیش لەو کەسە ستەمکارتر نیە کە شاھیدێکی جێگیری لابێت کە لە خواوە فێری بووبێت و بیشارێتەوە، وەک ئەوەی کە خاوەن نامەکان ئەنجامی دەدەن، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لە کاروکردەوەیان، وە لەسەر ھەموویشیی پاداشت وسزایان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
141 : 2

تِلۡكَ أُمَّةٞ قَدۡ خَلَتۡۖ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَلَكُم مَّا كَسَبۡتُمۡۖ وَلَا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئەو پێغەمبەرانە و ئومەتەکانیان، ئومەت وکۆمەڵێک بوون مردن وڕۆشتن بەڕێی خۆیانەوە وتێپەڕین، وە ھەر کار وکردەوەیەکیشیان کردبێت پاداشتەکەی ھەر بۆ خۆیانە، وە ئێوەیش ھەر کار وکردەوەیەکتان کردبێت ھەر بۆ خۆتانە، ئێوە ھیچ بەرپرس نین لە کاروکردەوەی ئەوان و لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکرێت لەسەری، وە ئەوانیش بەرپرسن نین لە کاروکردەوەی ئێوە ولێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت لەسەری، ھیچ کەسێک لەسەر تاوانی کەسی تر دادگایی ناکرێت، وە کار وکردەوەی کەسی تریش ھیچ سودێکی نابێت بۆی، بەڵکو ھەموو کەسێک لەسەر ئەوەی پێش خۆی خستووە پاداشتی دەدرێتەوە. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• أن دعوى أهل الكتاب أنهم على الحق لا تنفعهم وهم يكفرون بما أنزل الله على نبيه محمد صلى الله عليه وسلم.
بەڕاستی بانگەشەی خاوەن کتێبەکان (جولەکە وگاورەکان) بەوەی لەسەر ھەق وڕاستین ھیچ سودێکی نابێت بۆیان لەکاتێکدا ئەوان بێباوەڕن بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم). info

• سُمِّي الدين صبغة لظهور أعماله وسَمْته على المسلم كما يظهر أثر الصبغ في الثوب.
ئاین بە (ڕەنگ ونەخشە) ناوبراوە، چونکە کاروکردەوەکانی ھەمووی لەسەر کەسی موسڵمان دەردەکەوێت، ھەروەک چۆن کاریگەری ڕەنگ لەسەر جلوبەرگ دەردەکەوێت. info

• أن الله تعالى قد رَكَزَ في فطرةِ خلقه جميعًا الإقرارَ بربوبيته وألوهيته، وإنما يضلهم عنها الشيطان وأعوانه.
بەڕاستی خوای گەورە لە فیطرەتی دروستکراوەکانیدا داننانی بە پەروەردگارێتی وپەرستراوێتی خۆی نەخشاندووە، بەڵام شەیتان وھاوکارەکانی گومڕایان دەکەن. info