Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

الكهف

Ilan sa mga Layon ng Surah:
بيان منهج التعامل مع الفتن.
ڕوونکردنەوەى مەنهەجی مامەڵەکردن لەگەڵ فیتنەدا. info

external-link copy
1 : 18

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ

سوپاس و ستایش تەنھا بۆ خوای گەورە بە سیفاتی تەواو و بەرز و بڵندەوە، وە بە نیعمەت و بەخششە دیار و نادیارەکانیەوە، کە قورئانی دابەزاند بۆ سەر بەندە و پێغەمبەرەکەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)ە، وە ھیچ جۆرە خوار و خێچی و ناتەواوییەکی تێ نەخستووە لەھەق و ڕاستی لابدات. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 18

قَيِّمٗا لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ وَيُبَشِّرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرًا حَسَنٗا

بەڵکو ئەو قورئانە پەرتووکێکی ڕاست و پایەدارە کە ھیچ جۆرە دژیەکی و جیاوازیەکی تێدا نییە، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بەسزای سەخت و بەھێزی خۆی بترسێنێت، کە چاوەڕوانیانە، وە موژدەی دڵخۆشکەریش بدات بەو باوەڕدارانەی کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن کە پاداشتێکی زۆر چاکیان بۆ ئامادە کراوە ھیچ پاداشتێک ھاوشێوەی ئەو نییە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 18

مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدٗا

بەھەمیشەیی و ھەتاھەتایی لەو پاداشتە گەورە کە بریتیە لە بەھەشت دەمێننەوە، وە ھەرگیز لێی جیا نابنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 18

وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗا

وه ئەم قورئانە ئەو جولەکە و گاور و موشریکانە دەترسێنێت کە دەیانوت: خوای گەورە مناڵی بۆ خۆی بڕیار داوە. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• أنزل الله القرآن متضمنًا الحق والعدل والشريعة والحكم الأمثل .
خوای گەورە قورئانی دابەزاندووە کە باس لەھەق و ڕاستی و دادگەری و شەریعەت و حوکمی نمونەیی و چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووتر دەکات. info

• جواز البكاء في الصلاة من خوف الله تعالى.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەناو نوێژدا لەترسی خوای گەورە بگری. info

• الدعاء أو القراءة في الصلاة يكون بطريقة متوسطة بين الجهر والإسرار.
نزا و پاڕانەوە و قورئان خوێندن لەناو نوێژدا دەبێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بێت لە نێوان دەنگی بەرز و نزم، یان لە نێوان بەئاشکرا خوێندن و بەنھێنی خوێندنیدا بێت. info

• القرآن الكريم قد اشتمل على كل عمل صالح موصل لما تستبشر به النفوس وتفرح به الأرواح.
بێگومان قورئانی پیرۆز ھەموو کار و کردەوەیەکی جوان و چاکی لە خۆی گرتووە کە دڵ و دەروون خۆش بکات و گیان و ڕۆحیش پێی ئاسوودە بێت. info