Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

Numero ng Pahina:close

external-link copy
70 : 12

فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمۡ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِي رَحۡلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلۡعِيرُ إِنَّكُمۡ لَسَٰرِقُونَ

کاتێک یوسف باری وشترەکانی بۆ ڕێکخستن و خۆراکی بۆ ئامادەکردن فەرمانی کرد بە خزمەتکار و بەردەستەکانی ئەو دەفرەی کە دانەوێڵە و خواردنیان بۆ خەڵکی پێ دەپێوا بیخەنە ناو باری برا دایک و باوکییەکەیەوە (بنیامین) بە بێ ئەوەی ئەوان بزانن تاوەکو بیکاتە بەھانەیەک بۆ گلدانەوەی لای خۆی، جاکاتێک براکانی یوسف کەوتنە ڕێ بەرەو وڵات و خانەو لانە و خێزان و کەسوکارەکەیان، یەکێک بانگی کردن و ھاواری کرد: ئەی خاوەن وشترەکان، ئەوانەی خواردنتان بار کردووە ئێوە دزن و دزیتان کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 12

قَالُواْ وَأَقۡبَلُواْ عَلَيۡهِم مَّاذَا تَفۡقِدُونَ

براکانی یوسف بەرەو لای بانگكەرەکە و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون ڕۆیشتن پێیان وتن: چیتان لێ ون بووە و دزی چیتان لێکراوە تاوەکو تۆمەتبارمان دەکەن بە دزی؟ info
التفاسير:

external-link copy
72 : 12

قَالُواْ نَفۡقِدُ صُوَاعَ ٱلۡمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمۡلُ بَعِيرٖ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٞ

بانگکەرەکە و ئەوانەی لە گەڵیدا بوون وتیان: ئەو دەفرەی پاشامان لێ ون بووە و دزراوە کە خواردنی پێ دەپێوا بۆ خەڵکی، جا ھەرکەسێک ئەو پێوانەیە بھێنێتەوە ئەوە باری وشترێک خواردنی پێ خەڵات دەکرێت، بانگكەرەکەیش وتی: منیش زامن و کەفیلی ئەو بارە وشترەم. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 12

قَالُواْ تَٱللَّهِ لَقَدۡ عَلِمۡتُم مَّا جِئۡنَا لِنُفۡسِدَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كُنَّا سَٰرِقِينَ

براکانی یوسف وتیان: سوێند بێت بە خوای گەورە ئێوە چاک ئاگاداری پاکی و بەرائەتی ئێمەن، وە ھەروەک حاڵی ئێمەتان بینیوە ئێمە بۆ ئەوە نەھاتوینەتە میسر کە خراپەکاری بکەین و سیفەتی ئێمەیش ئەوە نییە کە دزی بکەین. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 12

قَالُواْ فَمَا جَزَٰٓؤُهُۥٓ إِن كُنتُمۡ كَٰذِبِينَ

بانگكەرەکە و ھاوڕێکانی وتیان: باشە تۆڵەی ئەو کەسە چی بێت ئەگەر ھاتوو کەسێک لە ئێوە دزییەکەی کردبێت، وە دەرکەوت ئێوە کەسانێکی درۆزنن لەوەی کە بانگەشەی پاکی و بەرائەتی خۆتان دەکەن؟ info
التفاسير:

external-link copy
75 : 12

قَالُواْ جَزَٰٓؤُهُۥ مَن وُجِدَ فِي رَحۡلِهِۦ فَهُوَ جَزَٰٓؤُهُۥۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلظَّٰلِمِينَ

براکانی یوسف پێیان وتن: تۆڵەی کەسی دزیکەر لای ئێمە ئەوەیە ھەرکەسێک شتی دزراوی لا دۆزرایەوە ئەوا دەبێتە کۆیلەی ئەو کەسەی دزیەکەی لێکراوە، بەم شێوەیە ئێمە کەسی دز دەکەین بە کۆیلە لە تۆڵەی ئەو دزییەی کردویەتی. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 12

فَبَدَأَ بِأَوۡعِيَتِهِمۡ قَبۡلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسۡتَخۡرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِۚ كَذَٰلِكَ كِدۡنَا لِيُوسُفَۖ مَا كَانَ لِيَأۡخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ ٱلۡمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ وَفَوۡقَ كُلِّ ذِي عِلۡمٍ عَلِيمٞ

ئەوە بوو براکانی یوسفیان گەڕاندەوە لای یوسف بۆ ئەوەی کەل و پەل و بار و کۆڵەکانیان بپشکنن، سەرەتا دەستیان کرد بە پشکنینی بارو کەل و پەلی براکانی تری پێش پشکنینی برا دایک و باوکییەکەی، تاوەکو فێڵەکەیان ئاشکرا نەبێت، پاشان لە کۆتاییەوە بار و کەلوپەلی براکەی تریان پشکنی و پێوانەکەی پاشایان لە بارەکەیدا دەرھێنا، ئابەم شێوەیە ئەم پیلانەمان بۆ یوسف ئاسانکرد تاوەکو پێوانەکە بخاتە باری براکەیەوە، ھەروەک چۆن ئەو پیلانەشمان بۆ ئاسانکرد کە بە یاسا و سزای وڵاتی خۆیان سزای دز بدرێت و بکرێتە کۆیلە لای کەسی دزی لێکراو، ئەم کارە سەری نەدەگرت ئەگەر بھاتایە بە سزای پاشای میسر سزای کەسی دز بدرایە، چونکە لە یاسای سزادانی پاشای میسردا کەسی دز لێی دەدرا و غەرامە دەکرا، بەڵام ویستی خوای گەورە وابوو کە پەیڕەوی لە شەریعەتی براکانی یوسف بکرێت کە بریتی بوو لە بەکۆیلە کردنی کەسی دزیکەر، مەگەر خوای گەورە وا ویست بکات بۆیە براکانی یوسف تەسلیمی بڕیارەکەی یوسف بوون، یوسفیش براکەی لای خۆی گلدایەوە، دیارە ئەگەر بمانەوێت پلە و پایەی ھەرکەسێک لە دونیادا بەرز بکەینەوە بەرزی دەکەینەوە و دەیگەیەنینە جێگای شیاوی خۆی، ھەروەک پلە و پایەی یوسفمان بەرز کردەوە، وە لەسەروو ھەموو زانایەکەوە زاناتر ھەیە، وە لەسەروو زانستی ھەموو خەڵکیەوە زانست و زانیاری خوای گەورە ھەیە کە ئاگاداری ھەموو شتێکە. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 12

۞ قَالُوٓاْ إِن يَسۡرِقۡ فَقَدۡ سَرَقَ أَخٞ لَّهُۥ مِن قَبۡلُۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفۡسِهِۦ وَلَمۡ يُبۡدِهَا لَهُمۡۚ قَالَ أَنتُمۡ شَرّٞ مَّكَانٗاۖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا تَصِفُونَ

براکانی یوسف وتیان: ئەگەر ئەوە دزی کردبێت جێگای سەرسوڕمان نییە، چونکە ئەمە برایەکی دایک و باوکی تری ھەبوو وەک ئەمە دزی کرد، مەبەستیان یوسف بوو (سەلامی خوای لێ بێت)، یوسفیش لەگەڵ ئەوەی ئەم بوھتان و قسەیەی ئەوان زۆر ئازاریدا، بەڵام خۆی گرت و ئاشکرای نەکرد و ئەوەی لە دڵیدا بوو شاردیەوە، وە لە دڵی خۆیدا پێی وتن: ئەوەی ئێوەی لەسەرە لە حەسودی و خراپەکاری لە چاو ئەو کەسەی باسی دەکەن خراپترین پلە و پایەتان ھەیە، وە خوای گەورەش زاناترە و ئاگادارە بەو قسە و بوھتانەی کە بۆی دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 12

قَالُواْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡعَزِيزُ إِنَّ لَهُۥٓ أَبٗا شَيۡخٗا كَبِيرٗا فَخُذۡ أَحَدَنَا مَكَانَهُۥٓۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ئەمجا براکانی یوسف پاڕانەوە لە یوسف و پێیان وت: ئەی عەزیزی میسر، ئەم برایەمان باوکێکی پیری بەساڵاچووی ھەیە کە زۆری خۆش دەوێت و ناتوانێت لێی دوور بێت، جا لەبری ئەو یەکێک لە ئێمە لای خۆت بھێڵەوە، بەڕاستی ئێمە تۆ لەو کەسانە دەبینین کە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ ئێمە و کەسانی تر باشە، کەوابوو ئەو چاکەیەمان لەگەڵ بکە و یەکێک لە ئێمە لەبری ئەو بھێڵەرەوە. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• جواز الحيلة التي يُتَوصَّل بها لإحقاق الحق، بشرط عدم الإضرار بالغير.
دروستە فێڵ کردن بۆ ئەوەی خاوەن ھەق بگات بە ھەق و مافی خۆی، بەو مەرجەی ھیچ زیانێک بە کەسانی تر نەگەیەنێت. info

• يجوز لصاحب الضالة أو الحاجة الضائعة رصد جُعْل «مكافأة» مع تعيين قدره وصفته لمن عاونه على ردها.
دروستە ئەو کەسەی شتێکی لێ ون دەبێت خەڵاتێک دیاری بکات تاوەکو شتە ونبووەکەی بۆ بدۆزنەوە، لەگەڵ دیاری کردنی ئەندازە و جۆری خەڵاتەکەش بۆ ئەو کەسەی بۆی دەدۆزێتەوە و یارمەتی دەریەتی لە دۆزینەوەیدا. info

• التغافل عن الأذى والإسرار به في النفس من محاسن الأخلاق.
خۆ غافڵ کردن لە کەسانێک ئازاریان داویت و شاردنەوەی لەدڵ و دەروونی خۆتدا یەکێکە لە ڕەوشت و بەھا بەرزەکان، کەم کەس پێی دەگات. info