Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm

external-link copy
41 : 11

۞ وَقَالَ ٱرۡكَبُواْ فِيهَا بِسۡمِ ٱللَّهِ مَجۡر۪ىٰهَا وَمُرۡسَىٰهَآۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ

نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بە کەسوکار و ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنابوو فەرمووی: بە ناوی خوای گەورە کەشتییەکە دەڕوات، وە ھەر بە ناوی خوایشەوە لەنگەر دەگرێت، بێگومان پەروەردگارم لێخۆشبوو تاوانی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، وە یەکێک لە میھرەبانییەکانی ئەوەیە لە تیاچوون ڕزگاری کردن. info
التفاسير:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• بيان عادة المشركين في الاستهزاء والسخرية بالأنبياء وأتباعهم.
ڕوونکردنەوەی داب و نەریتی بتپەرست و موشریکەکان کە ھەمیشە خەریکی گاڵتە پێکردن بوون بە پێغەمبەران و شوێنکەوتوانیان. info

• بيان سُنَّة الله في الناس وهي أن أكثرهم لا يؤمنون.
ڕوونکردنەوەی سوننەتی خوای گەورە لە بارەی خەڵکیەوە، ئەویش ئەوەیە کە زۆربەیان باوەڕ ناھێنن. info

• لا ملجأ من الله إلا إليه، ولا عاصم من أمره إلا هو سبحانه.
ھیچ پەناگایەک جگە لە پەناگای خوای گەورە بوونی نییە، وە ھیچ کەسێکیش جگە لە ئەو ناتوانێت ھیچ کەس بپارێزێت. info