పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - అల్ ఖుర్ఆన్ అల్ కరీమ్ యొక్క సంక్షిప్త తఫ్సీర్ వ్యాఖ్యానం

external-link copy
18 : 10

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِۚ قُلۡ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعۡلَمُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

موشریک و بتپەرستەکان جگە لە خوای گەورە پەرستن و عیبادەتی شتانێک دەکەن نە زیانیان لێ لادەدەن وە نەسودیشیان پێ دەگەیەنن، چونکە پەرستراوی بەھەق ئەگەر ویست بکات دەتوانێت زیان و سوود بەکەسانی تر بگەیەنێت، ئەوان لەبارەی ئەو بتانەی کردونیان بەخوا و پەرستراوی خۆیان دەڵێن: ئەوان لای خوا تکامان بۆ دەکەن و خوا بەھۆی تاوان و گوناھەکانمانەوە سزامان نادات، تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: ئایا ئێوە ھەواڵ بە خوای گەورەی زانا دەدەن کە ھاوەڵ و شەریکی ھەیە؟ لە کاتێکدا ئەو شک نابات لە ئاسمانەکان و زەویدا کەسێک هەبێت شەریک وھاوەڵی ئەو بێت، وە کەسیش نییە بتوانێت تکا بکات بەبێ مۆڵەتی ئەو، خوای گەورە زۆر پاک و بیگەرد و بەرزترە لەوەی موشریک و بتپەرستەکان بە درۆ و بە ناھەقی بۆی ھەڵدەبەستن. info
التفاسير:
ఈ పేజీలోని వచనాల ద్వారా లభించే ప్రయోజనాలు:
• عظم الافتراء على الله والكذب عليه وتحريف كلامه كما فعل اليهود بالتوراة.
گەورەیی درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە ھەڵبەستن، وە گۆڕین و دەستکاری کردنی وتار و گوفتاری خوا، ھەروەک چۆن جولەکەکان لە تەوراتدا ئەنجامیاندا. info

• النفع والضر بيد الله عز وجل وحده دون ما سواه.
سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا و تەنھا بە دەستی خوایە، وە جگە لەو ھیچ کەسێک ناتوانێت بێ ئیزن و مۆڵەتی ئەو سوود و زیان بە کەس بگەیەنێت. info

• بطلان قول المشركين بأن آلهتهم تشفع لهم عند الله.
پڕوپوچی ئەو وتەیەی بتپەرست و موشریکەکان کە دەیڵێنەوە گوایە بت و خواکانیان دەبنە تکاکاریان لای خوای گەورە. info

• اتباع الهوى والاختلاف على الدين هو سبب الفرقة.
شوێنکەوتنی ھەواو ھەوەس و ناکۆکی و جیاوازی لە دیندا ھۆکاری پەرت بوون و لەیەکدوورییە. info