పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - కుర్దిష్ అనువాదం - అల్ ఖుర్ఆన్ అల్ కరీమ్ యొక్క సంక్షిప్త తఫ్సీర్ వ్యాఖ్యానం

external-link copy
17 : 10

فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ

ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ و دەلەسە بۆ خوا ھەڵبەستێ و بە ناوی خوای گەورەوە قسە بکات، ئیتر من چۆن دەتوانم قورئان بگۆڕم و درۆ بۆ خوا ھەڵبەستم؟! بێگومان ئەوانەی سنورەکانی خوا دەبەزێنن بەوەی درۆی بۆ ھەڵدەبەستن و بە ناوی ئەوەوە درۆ دەکەن ھەرگیز سەرفراز نابن و داواکاریەکانیان نایەتەدی. info
التفاسير:
ఈ పేజీలోని వచనాల ద్వారా లభించే ప్రయోజనాలు:
• عظم الافتراء على الله والكذب عليه وتحريف كلامه كما فعل اليهود بالتوراة.
گەورەیی درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە ھەڵبەستن، وە گۆڕین و دەستکاری کردنی وتار و گوفتاری خوا، ھەروەک چۆن جولەکەکان لە تەوراتدا ئەنجامیاندا. info

• النفع والضر بيد الله عز وجل وحده دون ما سواه.
سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا و تەنھا بە دەستی خوایە، وە جگە لەو ھیچ کەسێک ناتوانێت بێ ئیزن و مۆڵەتی ئەو سوود و زیان بە کەس بگەیەنێت. info

• بطلان قول المشركين بأن آلهتهم تشفع لهم عند الله.
پڕوپوچی ئەو وتەیەی بتپەرست و موشریکەکان کە دەیڵێنەوە گوایە بت و خواکانیان دەبنە تکاکاریان لای خوای گەورە. info

• اتباع الهوى والاختلاف على الدين هو سبب الفرقة.
شوێنکەوتنی ھەواو ھەوەس و ناکۆکی و جیاوازی لە دیندا ھۆکاری پەرت بوون و لەیەکدوورییە. info