அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன்.

external-link copy
15 : 67

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ ذَلُولٗا فَٱمۡشُواْ فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُواْ مِن رِّزۡقِهِۦۖ وَإِلَيۡهِ ٱلنُّشُورُ

[ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ژێربار كردوون، وه‌ سووك و ئاسان و ساناو نه‌رمی كردووه‌ كه‌ بتوانن له‌سه‌ری بژین، وه‌ به‌ هۆى شاخه‌كانه‌وه‌ چه‌سپاو و جیگیرى كردووه‌ تا نه‌جولێت و نه‌هه‌ژێت [ فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا ] وه‌ ئێوه‌ش گه‌شت بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان و به‌ ڕێگاو لایه‌كانیدا بڕۆن [ وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ ] وه‌ له‌ ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌ بخۆن و هه‌وڵی كاسبی حه‌ڵاڵ بده‌ن [ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ (١٥) ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌تان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير: