அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன்.

பக்க எண்:close

external-link copy
283 : 2

۞ وَإِن كُنتُمۡ عَلَىٰ سَفَرٖ وَلَمۡ تَجِدُواْ كَاتِبٗا فَرِهَٰنٞ مَّقۡبُوضَةٞۖ فَإِنۡ أَمِنَ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا فَلۡيُؤَدِّ ٱلَّذِي ٱؤۡتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥۗ وَلَا تَكۡتُمُواْ ٱلشَّهَٰدَةَۚ وَمَن يَكۡتُمۡهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٞ قَلۡبُهُۥۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ

[ وَإِنْ كُنْتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ سه‌فه‌ردا بوون و شتێكتان قه‌رز كردو نووسه‌رتان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆتان بنوسێت ئه‌و كاته‌ ئه‌توانن شتێك بكه‌ن به‌ ڕه‌هن و وه‌ری بگرن له‌ جیاتی قه‌رزه‌كه‌ [ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌كتریش ئه‌مین بوون ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ت و شتێكی پێدراوه‌و قه‌رزاره‌ با قه‌رزه‌كه‌ له‌ كاتی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ ] با ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات [ وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ ] وه‌ شایه‌تی مه‌شارنه‌وه‌و هه‌ر كاتێك پێویست بوو بڕۆن شایه‌تی حه‌ق بده‌ن [ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك شایه‌تی بشارێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ڕاستی دڵی ئه‌و كه‌سه‌ تاوانباره‌ كه‌سێكه‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و شاردنه‌وه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ خاوه‌ن حه‌ق حه‌قه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٢٨٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌ info
التفاسير:

external-link copy
284 : 2

لِّلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَإِن تُبۡدُواْ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ أَوۡ تُخۡفُوهُ يُحَاسِبۡكُم بِهِ ٱللَّهُۖ فَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

[ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیان دایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ ] هه‌ر شتێك له‌ نه‌فسی خۆتاندایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ موحاسه‌به‌تان ئه‌كات واته‌: ئه‌گه‌ر شایه‌تیه‌ك كه‌ ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه‌ ناحه‌ق بێ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات و موحاسه‌به‌تان ئه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤـ له‌ نه‌فسی خۆیدا قسه‌یه‌ك بكات تا نه‌یكات به‌ كرده‌وه‌ یان به‌ وته‌ نه‌یڵێ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌م ئوممه‌ته‌ بووراوه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ دڵی خۆیدا ئه‌یڵێت و سزای نادات [ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌بێ له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت به‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی [ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت به‌ دادپه‌روه‌ی خۆی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٨٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌، كه‌ ئایه‌تی دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ی نه‌سخ كرده‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
285 : 2

ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ

[ آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ] پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌ باوه‌ڕداران ئیمانیان به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هێناوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆیان دابه‌زیوه‌، وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌م قورئانه‌دا هه‌یه‌ [ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ ] هه‌موویان ئیمانیان به‌ خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی هێناوه‌ [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ ] ئێمه‌ جیاوازی ناكه‌ین له‌ نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ران و ئیمان به‌ هه‌ر هه‌موویان ئه‌هێنین [ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] وه‌ باوه‌ڕداران وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كان فه‌رموویان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ به‌گوێ فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه‌ لێی تێگه‌یشتین وه‌ گوێڕایه‌ڵی تۆمان كردو وه‌ڵاممان دایته‌وه‌ [ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (٢٨٥) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆش لێمان خۆشبه‌ وه‌ مه‌صیرو سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ر بۆ لای تۆیه‌ info
التفاسير:

external-link copy
286 : 2

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَعَلَيۡهَا مَا ٱكۡتَسَبَتۡۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذۡنَآ إِن نَّسِينَآ أَوۡ أَخۡطَأۡنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تَحۡمِلۡ عَلَيۡنَآ إِصۡرٗا كَمَا حَمَلۡتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلۡنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦۖ وَٱعۡفُ عَنَّا وَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَآۚ أَنتَ مَوۡلَىٰنَا فَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ

[ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌رك ناخاته‌ سه‌رشانی هیچ كه‌سێك ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ لَهَا مَا كَسَبَتْ ] هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكات له‌ چاكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌جرو پاداشتی خۆی ده‌ست ئه‌كه‌وێ [ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ] وه‌ هه‌ر تاوانێكیش بكات له‌ خراپه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سزای خۆی وه‌رئه‌گرێت [ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه‌ له‌بیرمان كرد یان به‌هه‌ڵه‌ كردمان تۆ لێمان مه‌گره‌ وه‌ سزامان مه‌ده‌ له‌سه‌ری، كه‌ له‌ صحیح موسلیم هاتووه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) واته‌: به‌ڵێ ئه‌وه‌ وام كرد هه‌ر شتێك به‌ له‌بیرچوون بێت یان به‌هه‌ڵه‌بێت موحاسه‌به‌تان ناكه‌م و لۆمه‌تان ناكه‌م له‌سه‌ری و سزاتان ناده‌م [ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ باری قورس و گران مه‌خه‌ره‌ سه‌رشانمان هه‌روه‌كو چۆن خسته‌ سه‌رشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ئێمه‌ له‌ به‌نی ئیسرائیل كه‌ ئه‌وان بۆ ته‌وبه‌كه‌یان ئه‌بوایه‌ یه‌كتریان بكوشتایه‌، وه‌ شوێنێك كه‌ پیسی به‌ر بكه‌وتایه‌ ئه‌بوایه‌ بیانبڕیایه‌و فڕێیان بدایه‌ به‌ شۆرین پاك نه‌ئه‌بۆوه‌، وه‌ چه‌نده‌ها باری قورس و گرانی تر كه‌ خۆیان ئه‌یانخسته‌ سه‌رشانی خۆیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و باره‌ قورس و گرانانه‌ مه‌خه‌ره‌ سه‌رشانی ئێمه‌، دیسان خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) به‌ڵێ ئه‌وه‌ هیچ بارێكی قورس و گران ناخه‌مه‌ سه‌رشانتان [ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه‌ له‌ تواناماندا نه‌بوو مه‌یخه‌ره‌ سه‌رشانمان وه‌ داوامان لێ مه‌كه‌، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) [ وَاعْفُ عَنَّا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانمان ببوره‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌و تۆدایه‌ به‌وه‌ی بیسڕیته‌وه‌ [ وَاغْفِرْ لَنَا ] وه‌ لێمان خۆشبه‌و تاوانه‌كانمان بۆ داپۆشه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌و به‌نده‌كانتدایه‌ ئابڕومان مه‌به‌ [ وَارْحَمْنَا ] وه‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌ بۆ داهاتوومان [ أَنْتَ مَوْلَانَا ] هه‌ر تۆ سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوان و گه‌وره‌و په‌رستراوی ئێمه‌ی [ فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٢٨٦) ] وه‌ خوایه‌ سه‌رمان بخه‌ به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موویدا فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) ئه‌و داوایانه‌ی كه‌ كردتان هه‌موویم قبوڵ كرد، كه‌ ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی كۆتایی سووره‌تی به‌قه‌ره‌ سوننه‌ته‌ مرۆڤـ شه‌وان پێش خه‌وتن بیانخوێنێت، وه‌ له‌ كه‌نزێكی ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگار به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌خشراوه‌. به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ كۆتایی ته‌فسیری سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)، والحمد لله info
التفاسير: