அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

external-link copy
6 : 50

أَفَلَمۡ يَنظُرُوٓاْ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوۡقَهُمۡ كَيۡفَ بَنَيۡنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٖ

ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە (کە باوەڕیان بە زیندوبوونەوە نییە) سەیری ئاسمانیان نەکردوە بەسەر سەریانەوە چۆنمان دروست کردووە و ڕازاندوومانەتەوە بەوانەی کە تێیدایە وەک ئەستێرە وهتد... وە ھیچ کون و کەلەبەرێکی تێدانییە، تا ببێت بە عەیب و ناتەواوی؟! ئەوەی کە ئاسمانی دروست کردووە زۆر بە ئاسانی ئەتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• المشركون يستعظمون النبوة على البشر، ويمنحون صفة الألوهية للحجر!
بتپەرست و موشریکەکان پێغەمبەرایەتی زۆر بەگەورەتر دەزانن بەسەر مرۆڤدا، وە سیفەتی (اللە تعالی) دەبەخشن بە دار و بەرد. info

• خلق السماوات، وخلق الأرض، وإنزال المطر، وإنبات الأرض القاحلة، والخلق الأول: كلها أدلة على البعث.
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و باران بارین و بووژانەوەی زەوییە مردووەکان و بەدیھێنانی مرۆڤـ یەکەم جار، ھەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر زیندوو بوونەوە لە ڕۆژی قیامەتدا. info

• التكذيب بالرسل عادة الأمم السابقة، وعقاب المكذبين سُنَّة إلهية.
بەدرۆ زانینی پێغەمبەران کاری بەردەوامی گەلانی پێشوو بوو، سزا وسزادان وتۆڵەسەندنەوە لە ئەو درۆزنانە یاسای (اللە تعالی) یە. info